هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهید ئولاش پیری کردەوە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان ئولاش کە بووە جەنگاوەری دڵسۆز و فیدایی ڕێبەر ئاپۆ، میراتێکی گەورەی تێکۆشانی لەدوای خۆی بەجێهێشت و شەهید بوو".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە، کە ساڵی ٢٠١٠ لە گۆڕەپانی جیلۆ شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"هاوڕێمان ئولاش پیر، کە زستانی ساڵی ٢٠١٠ لە گۆڕەپانی جیلۆ لەسەر ئەرکەکەی بوو، لە ڕێپێوانی شەوانەدا بەهۆی تەم و بەفرێکی زۆرەوە لە گروپەکەی دابڕا و ئاشکرا بوو کە شەهید بووە. هاوڕێمان ئولاش، کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی ناسی و بەشداربوونی لەناو پارتەکەمان پەکەکە ئایدۆلۆژیایی بوو، بژاردەی ئازادی هەڵبژارد. بە کەسایەتی بەهێز و بەشداری ڕاستگۆیانە بووە جەنگاوەرێکی فیدایی. هاوڕێمان ئولاش کە هەمیشە لە هەوڵی گەشترکردنی تێکۆشانیدا بوو، دڵسۆز و وەفاداری راستی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان بوو. بە ژیانێکی دەروێش ئاسا و هاوڕێیەتی لە دڵەوە، بووە جەنگاوەرێک کە هەموو کات بە نموونە دادەنرێت.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بە نرخی هاوڕێمان ئولاش پیر و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کۆچگری دەکەین و ڕایدەگەیەنین، کە ئامانج و خواستی شەهیدەکانمان بەدی دێنین.

زانیاری لەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان ئولاش پیر بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئولاش پیر

ناو و پاشناو: ئەمرە ساچڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئەنقەرە

دایک و باوک: جەمیلە و حەسەن غازی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٠ / جیلۆ

ژ.ن