هەپەگە: رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هێرشەکانی زیاتر کردووە

هەپەگە رایگەیاند کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە شەڕ وەک هەبوون و مانەوەی خۆی دادەنێت، هەربۆیە پێداگرە لەسەر شەڕ و هێرشەکانی زیاتر کردووە.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هێرشەکانی بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان زیاتر کردووە. سەرباری ئەوەی هێزەکانمان لە دۆخی راگرتنی چالاکیدان، لە زۆر ناوچەی باکوری کوردستان هێرش و ئۆپراسیۆن بێ پسانەوە بەردەوامە. لە هەمان کاتدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هەموو رۆژێک لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان ئەنجام دەدرێت. لەدژی تونێلەکانی شەڕی ئێمە بە بۆمبی قەدەغەکراو هێرش ئەنجام دەدرێت. ئاشکرایە کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە شەڕ وەک هەبوون و مانەوەی خۆی دادەنێت، هەربۆیە پێداگرە لەسەر شەڕ و هێرشەکانی زیاد کردووە".

زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی مەتینا

٢٧ی ئادار کاتژمێر ١٥:١٥ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی مەتینا. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە چەکی قورس بەرپەرچیان دانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو:

٢٩ی ئادار لە گۆڕەپانی سیدا ٢ جار سەنگەرەکانی بەرخودانمان بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢٧ی ئادار گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا بە فڕۆکەی شەڕ ٢ جار بۆردومان کرا.

٢٩ی ئادار لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ١٩ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

خائینان باجەکەی دەدەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

هاوڕێمان هارون (سەلیم ئادیامان) هەڤاڵێکمانە کە بەرامبەر بە دۆخی ئەستەم و دژوار بە رەنجێکی زۆرەوە تێکۆشا، کاتێک تەنیا خۆی مایەوە و ناچار بوو دابەزێتە ناو دەشتایی. وەک لە راگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە هەڤاڵمان هارون بە بێ چەکبوو و تەنگی پێهەڵچنرابوو، بەڵام گروپێک لە خیانەتکاران سەرەتا سوکایەتییان پێکردن، دواتر رادەستی دەوڵەتی تورکیان کرد. بە توندترین شێوە لێپرسینەوە لەو کردەوە نامەردانەیە دەکەین. دەبێت گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە بەرامبەر نامەردی بەم جۆرەی خائینان هەڵوێستیان هەبێت و شەرمەزاریان بکەن".

هـ . ب