هەپەگە: شەهیدان نوێنەری هێڵی بەرخۆدان و فیداین

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی زاپ-ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان نوێنەری هێڵی بەرخۆدان و فیداین. ئەوان بە هەموو جیهانیان نیشان دا، کە بەرخۆدانی ئێمە سەرکەوتوو دەبێت و بە سەرفیرازی تاجدار دەبێت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی گەریلا شەهیدەکانی زاپ زانیاریانەی خستەڕوو:

"لە ١٧ی نیسان کاتێک دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک دەستی بە جموجوڵی داگیرکەری کرد، هەڤاڵانمان حسێن، چیاگەر و عەگید لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا تێکۆشانێکی گەورەیان کرد و چەندین داگیرکەریان سزا دا. هەڤاڵانمان دوای شەڕێکی قورس و بە هێرشی ئاسمانی شەهید بوون. هەڤاڵانمان، کە نوێنەری سەرەکیی هێڵی قوربانی و فیداین، بە ئەندازەی ژیانی خۆیان و بەو شەڕەی لە دژی داگیرکاری ئەنجامیاندا، ئەم ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان سەلماند، کە بەرخۆدانی شکۆمەندانەمان سەردەکەوێت.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیە:

نازناو: حوسێن داغ

ناو و پاشناو: سەدات داغ تەکین

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: ئاسیا - ئایدین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

******

نازناو: چیاگەر بۆتان

ناو و پاشناو: وەیسی سومەر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: ماشاڵا - یوسف

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

******

نازناو: عەگید کوردستان

ناو و پاشناو: محەمەد حەمزە

شوێنی لەدایکبوون: خانەقین

ناوی دایک و باوک: خەلیجە - حەمزە

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ

هەڤاڵمان عەگید باشوور لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لە شاری خانەقینی کوردستان لەدایکبووە. بنەماڵەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دوور و درێژ لە دژی ڕژێمی سەدام شەڕیان کرد و هەرگیز لە دۆزی کوردایەتیدا پاشەکشەیان نەکرد. هاوڕێمان عەگید لە منداڵییەوە هەمیشە بەو ئاگایی و هۆشمەندییە وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەرییە، کە لە بنەماڵەکەی وەریگردتبوو  هەمیشە پرسیاری لەسەر ئەم دۆخە و ئەم ژیانەى ئێستا دەکرد.

 بەبێ ناسنامەبوون و بێ پێگە و قەوارەبوونی گەلەکەمان بووەنە هۆی لە لای عەگیدی هەڤاڵمان ناکۆکییەکی قووڵ دروست ببێت و هەرگیز ئەو دۆخەی قبوڵ نەکرد. بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکان هەستی بە تووڕەیییەکی گەورە دەکرد، کە جگە لە کۆمەڵکوژییەکان هیچ ڕێگایەکیان لە بەرامبەر گەلەکەمان دا نەهێشتەوە، بۆیە دەیخواست تۆڵەی هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانە بکاتەوە، کە لە دژی گەلەکەمان ئەنجامدراون، بەتایبەتی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە.

هەڤاڵمان عەگید لە تەمەنی گەنجیدا بە شێوەیەکی بەهێز بە تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانییەوە پەیوەستبوو، هەوڵی پاراستنی ئەو تایبەتمەندیانەی لە کەسایەتیی خۆیدا دەدا. لە تەمەنی گەنجیدا سەرنجی خستە سەر ئەو ژینگەیەی کە تێیدا ژیاوە، سەرنجیشی خستەسەر  گەشەپێدان و پێشکەوتنە سیاسییەکانی خۆی و گەلەکەمان و بارودۆخی وڵاتەکەمان.

 هەڤاڵمان عەگید لەو دۆخ و ژینگەیەدا، کە تیایدا  ژیابوو گەیشتە ئەنجامێک، بۆی دەرکەوت، کە تێکۆشانی دژ بە داگیرکەران بەتەواوی پێویستە، بۆیە تێگەیشت، کە گەلەکەمان تەنیا بەو دۆخەی ئێستا لە باشووری کوردستان ناتوانێت ئازادیی خۆی بەدەست بهێنێت و مسۆگەری بکات، چونکە لەو بڕوایەدابوو، کە ئازادیی ڕاستەقینە تەنیا لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادیی هەموو کوردستانەوە بەدی دێت. هەڤاڵمان عەگید لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ پەکەکە کۆبوویەوە، بە گفتوگۆکانی بە باشی لە ڕاستیی پەکەکە و ڕێبەرایەتی تێگەیشت.

 هاوڕێمان عەگید، دەیخواست دەستبەجێ و بە خێرایی، ئەوەی تێگەیشتووە بە کرداری ئەنجامی بدات، لە سەرەتای خەبات و تێکۆشانە شۆڕشگێڕییەکەیدا بە بەردەوامی لە ریزی پێشەوە بوو. دوای ئەوەى بەشداری خەباتی گەنجان بوو و لە ناو خەباتدا ئاستێکی دیاریکراوی لە ئەزموونی ڕێکخراوەیی و رێکخستنی بە دەستهێنا. لە ناو ئەو خەبات و تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی لە هۆشیارکردنەوەی گەنجانی باشووری کوردستان بۆ تێکۆشان.

دیسان لەو لێكۆڵینەوانەدا و لە هەڵماڵینی رووی راستی پارتەكانی باشوردا، گەیشتە ئاستێك لە هۆشیاری. لەبەرامبەر ئەم رەوشەدا  پارتەكانی باشور، رێبەر ئاپۆ، كە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو دۆزی كورد و كوردستان دانا و بیست و سێ ساڵی تەواوە لە زیندانیەكی بچووكی تاكەكەسیدایە، راستی ئەوانی باش شیكردووەتەوە. ئەم رەوشە بەتەنیا ناكۆكی هاورێبازمان شەهید عەگیدی زیاتر قووڵ كردەوە و لەهەمانكاتدا بووە هۆكارێك بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن بڕیارێك، كە لە ژیان و تێکۆشانی خۆی بەردەوام بێت.

هێرشی چەتەكانی داعش لە زۆرێك لەناوچەكانی كوردستاندا ڕوویدا، لەبەر ئەوەی هێزەكانی باشور لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا هیچ هەڵوێستێكیان نیشاننەدا، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بە هاوكاریی گەلەكەمان چەتەكانیان تێكشاند و ئەمەش پاڵی بەهاورێبازمان عەگیدوە نا تا زووتر بڕیار بدات و بەشداری ناو ریزەكانی گەریلا ببێت.

پاش ئەوەی بەشداری ریزەكانی گەریلا بوو، گەیشتە قۆناخێكی بڵندتر، لەشەڕی دژ بە چەتەكاندا هەموو ئەرك و بەرپرسیاریەتیەکانی خۆی جێبەجێ كرد و ئەزموونێكی گرنگی سەربازیی بەدەستهێنا. هاوڕێبازمان عەگید پاش شەڕ و تێكۆشان لە بەرامبەر بەچەتەكانی داعش رووی لە چیا سەركەشەكانی كوردستان كرد و ویستی رێبەر ئاپۆ، كە لە دڵ و گیانیدایە، بەشێوەیەكی زانستی بناسێت و لە بنەڕەتدا بەشداری ریزەكانی هێزی تایبەت بوو. پەروەردەی سەرەتایی خۆی لەناو هێزی تایبەتدا تەواو كرد، بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی رێبەرایەتی و جێبەجێکردنی بە کردەوە، رەنجێكی مەزنی دا.

دەیخواست كەسایەتی خۆی بەگوێرەی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرایەتی بۆنیاد بنێت. بۆ ئەوەش هەمیشە سەرقاڵی خوێندنەوە، لێكۆڵینەوە و لێتوێژینەوە بوو و دەیخواست زۆر ڕووەوە و لە زۆر هزردا قووڵبوونەوەیەکی گرنک و بنەڕەتی بەدەست بهێنێت.

هاوڕیبازمان دیلگرتنی رێبەر ئاپۆی قەبووڵ نەكردوو، ئازادیی رێبەر ئاپۆی بۆ خۆی كردبووە ئامانجی هەرە سەرەكیی. هەم لە رووی سەربازی و هەمیش لە بواری هزریدا هەر شتێكی لەدەستبهاتایە دریغی نەدەكرد و ئەنجامی دەدا.

 هاورێبازمان، شەهید عەگید یەكێك لەپێشەنگانی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەریی پەكەكە بوو، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دۆژمن لەسەر زاپ بەشەو و رۆژ شەڕی كرد و گەیشتە كاروانی شەهیدان.

سەرەخۆشی لە هەموو وڵاتپارێزانمان و نیشتمانپەروەرانمان دەکەین، سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی هەڤاڵانمان حسێن، چیاگەر، عەگید دەکەین، کە لە دوای لێدانی چەندین گورزی قورس لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ڕێپێوانێکی بێ دوودڵی لەسەر هێڵی فیدایبوون گیانی خۆیان بەخت کرد. ئێمە تێکۆشانی هەڤاڵانمان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".

ژ.ت