هەپەگە: شەهیدانی ئاڤاشین پیشانیاندا کە گەریلای ئاپۆیی هیچ کاتێک تێکناشکێت

هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، "بە شەڕکردنیان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکردا و لەنێو بارودۆخێکی سەختدا پیشانی دۆست و دوژمنیاندا کە گەریلای ئاپۆیی هیچ کاتێک تێکناشکێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٥ گەریلا لە ئاڤاشین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە بە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە هەرێمی ئاڤاشین لە بۆردومانی قورسی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە دۆڵی کۆنفڕانس و تابوری عەرەبان میلیتانە پێشەنگەکانی هەنگاوی هەڵۆکانی زاگۆرس (هۆزان، هەبوون، چیا، هۆگر و مزگین) گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و شەهید بوون.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هۆزان کاتۆ

ناو و پاشناو: عەگید برۆ

شوێنی لەدایکبوون: دەربێسی

دایک و باوک: فاتیمە و ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

ناسناو: هەبوون کاتۆ

ناو و پاشناو: سومەیە ئاتامان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: ڕەحیمە و تاهیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

ناسناو:  چیا یەندورەک

ناو و پاشناو: مەسعود سالازەر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: کامیلە و مەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

ناسناو: هۆگر دەراڤی

ناو و پاشناو: ئەحمەد دومان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: ئاسیا و عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

ناسناو: مزگین دلبرین

ناو و پاشناو: فاتیمە ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

دایک و باوک: وەحیدە و عەزیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١/ئاڤاشین

*

هۆزان کاتۆ

 

هەبوون کاتۆ

 

چیا تەندورەک

 

هۆگر دەراڤی

 

مزگین دلبرین

 

هەپەگە وێڕای ئەوەی کە باسی لە خەبات و تێکۆشانی ٥ شەهیدەکەی لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد هەروەها وتی، "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان هۆزان، هەبوون، چیا، هۆگر و مزگین دەکەین کە بە بەرخۆدانیان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەردا و هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق