هەپەگە: سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا

لە ناوچەی چەمچۆ لە چالاکیی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا بە چەکی قورس، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ دا؛

 ٨ی شوبات لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ دا لە کە ناوچە شاخاویەکانی شیلادزێی سەر بە ئامێدی و لە گۆڕەپانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر،

لە ٦ و ٧ و ٨ی شوباتدا، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی شیلادزێی سەر بە ئامێدی، دەیان جار بە چەکی قورس و تانک بۆردومان کران".

ژ.ت