هەپەگە: سوپای تورک هێرشێکی نوێی دەستپێکرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە زاپ و لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا ناتوانێت بجوڵێتەوە، هێرشێکی نوێی داگیرکەری دەستپێکردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، " سوپای تورکی داگیرکەر کە لە زاپ گیریخواردووە و ئاسێ بووە، بۆ ئەوەش ئۆپراسیۆنێکی داگیرکەری لە هێڵی شاخی ئامێدییەوە تا بەشێکی زۆری مەتینا بڵاودەکاتەوە، لە ٩ی ئەیلول بەدواوە لە زەوی و ئاسمانەوە چەندین بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەنجامداوە. لە هەندێک شوێنیش بە پاڵپشتی ئاسمانی هەندێک سەربازی دابەزاندووە. لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕی قورس هاتووەتە ئاراوە. ئەو شەڕە هێشتاش بەردەوامە. دیارە سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە دۆخی بە بنبەست گەیشتووی لە زاپ قوتار بکات، دەستی بە هەوڵێکی لەم جۆرە کردووە.

سوپای تورک و پەدەکە بە تەنیشت یەکەوە لە سەنگەردان

سوپای تورک ساڵی رابردوو کاتێک ناچار ببوو لە بەرزاییەکانی سەرووی شاری ئامێدی بکشێتەوە، ئەو ناوچانەیان رادەستی پەدەکە کردبوو. لە ٩ و ١٠ی ئەیلولدا سوپای تورکی داگیرکەر سەربازانی خۆی لەو شوێنانە دابەزاند کە بە پەدەکەیان دابوو و لە نزیک سەنگەرەکانی پەدەکەن. لە هەموو ئەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بۆیان گەڕاوەتەوە، هێزەکانی پەدەکەی لێیە و سیستمی سەنگەرەکانیشیان بە تەنیشت یەکەوەیە.

دەبێت گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی بزانن کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەی سوپای تورک دەدەنەوە و گوڕ بە بەرخودانی خۆیان لە دژی داگیرکەری دەبەخشن".

هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانەی راگەیاند:

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

-رۆژی ١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠، ١٠:٣٠. ١٤:٠٠. ١٤:٤٥، ١٨:٥٠. ٢٣:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس کرانە ئامانج و شەش سەنگەر گورزیان لێوەشێندرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدران.

-رۆژی ١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:١٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

-هێزەکانی یەژاستارمان ٥ جار لەو هەلیکۆپتەرە هێرشبەرانە هاتنە دەست کە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدیان لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢٤:٠٠ بۆردومان کرد.

-رۆژی ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

رۆژی ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٢٠ ئەو داگیرکەرانەی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کەوتنە جموجۆڵەوە، بە تاکتیکی نیشانشکین کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. تەرمی ئەو داگیرکەرە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە.

هەرێمی زاپ؛                   

-رۆژی ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی کۆکەڕێ بە چەکی کەسی کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

-١٠ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٦ جار و  گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاریش یەک جار، بە گشتی ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

-١٠ی ئەیلول هەرێمەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی مەتینای بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک تۆپباران کران".

هـ . ب