هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر، کە نەیتوانی بەرامبەر بە بەرخودانی مێژوویی گەریلا خۆی رابگرێت و تێگەیشت گورزی قورستری لێدەدرێت، خۆی لە گۆڕەپانەکانی وەرخەل و تابوری عەرەبەکان کشاندەوە.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:
"ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانەکانی وەرخەل و تابوری عەرەبەکان لە ناوچەی ئاڤاشین، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە بەرخودانێکی مێژوویی پێشوازی و بەرەنگاریی کرا. داگیرکەران، کە نەیانتوانی بەرامبەر ئەو بەرخودانە خۆیان رابگرن لەوە تێگەیشتن، کە گورزی زیاتر و قورستر دەخۆن، بۆیە لە گۆڕەپانەکانی وەرخەل و تابوری عەرەبەکان کشانەوە.
لە ١٦ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ گوندی نشارێ لە دامێنی چەمانکێی دهۆک، گوندی شییێ لە کانی ماسی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ١٦ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ تاوەکو ٢١:١٥ کۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکانی جیلۆی بچوک لە ناوچەی زاپ و شاخی شەهید بەرخودان دا سوڕانەوە.
لە ١٧ی تشرینی دووەم، لە کاتژمێر ١٤:٤٠ بۆ ١٥:٢٠ گۆڕەپانی ساجا لە ناوچەی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا".