هەپەگە: تا کۆتایی نوێنەرایەتی جەنگاوەریی پەکەکەیان کرد

هەپەگە ٦ گەریلای شەهیدی بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "تا کۆتایی نوێنەرایەتی جەنگاوەری پەکەکەیان کرد و بەرامبەر بە هێرشەکانی دوژمن وەستانەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

"ساڵی ٢٠١٧ بە پراتیکی شەڕی دژوار و بەرخودانی شکۆمەندانە لە دژی دوژمن مۆری خۆی لە مێژووی تێکۆشاندا. لەو قۆناغەدا کە دوژمن سڕینەوە و لەناوبردنی دەسەپاند و لەبەرامبەر ئەوەشدا جەنگاوەرانی ئاپۆیی بە ئیرادەیەکی بەرزەوە شەڕیان کرد، هاوڕێیانمان دڵشاد، قەهرەمان، عەگید، ئاگر، نوعمان و چی گیڤارا لەو گۆڕەپانانەی تیایدا بوون تا کۆتایی نوێنەرایەتی جەنگاوەری پەکەکەیان کرد و بەرامبەر بە هێرشەکانی دوژمن وەستانەوە. هاوڕێیانمان دڵشاد، قەهرەمان، عەگیر، ئاگر، نوعمان و چی گیڤارا ساڵی ٢٠١٧ لە کات و شوێنی جیاجیادا لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێیانمان بوونە گەرنتیکاری داهاتوویەکی ئازادی گەلەکەمان، لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا بەردەوام یادیان دەکرێتەوە و پێشەنگایەتی بۆ ئەو تێکۆشانە دەکەن.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دڵشاد، قەهرەمان، عەگید، ئاگر، نوعمان و چی گیڤارا و هەروەها سەرەخۆشیش لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: دڵشاد گەڤەر               

ناو و پاشناو: دۆغان یاشار

شوێنی لەدایکبوون: نەینەوا

ناوی دایک- باوک: مهریە - سولەیمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: قەهرەمان ئامانۆس

ناو و پاشناو: عەلی حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

ناوی دایک- باوک: خەزاڵ- حەزەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: عەگید زیلان

ناو و پاشناو: سامی ئینان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: فاتمە- زەکەریا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: ئاگر ئەردەخان

ناو و پاشناو: بوراک ئۆڵمەز

شوێنی لەدایکبوون: ئەردەخان

ناوی دایک- باوک: گوڵسەن- دورموش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: نوعمان ئامەد

ناو و پاشناو: سەلیم ئەسمەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: خانم - زیا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: چی گیڤارا

ناو و پاشناو: شێخموس ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: ئەسما - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب