‌هەپەگە: وابەستەبوونی شەهیدانی سەرحەد بە هێڵی ئاپۆیی، هەردەم بۆ ئێمە نمونەیە

هەپەگە یادی شەهیدانی سەرحەدی بەڕێزەوە کردەوە و وتی، " بەڵێن دەدەین، تێکۆشان، هەڵوێست، هاوڕێیەتی و دڵسۆزی هێڵی ئاپۆیی شەهیدانی سەرحەد هەردەم بکەینە نمونە و ئامانجەکانیان بە تەئکیدی سەردەکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە سەرحەد شەهید بوون.

هەپەگە رایگەیاند، "لە هەرێمی سەرحەد لە ئەنجامی پیلانگێڕی دەوڵەتانی هەرێمەکە، لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا هاوڕێکانمان سەرخوەبوون، لۆقمان، شیروان، ئاکیف، باران و ئاسلان شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: سەرخوەبوون ژێهات

ناو و پاشناو: سینان سەرحەد

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک و باوک:  جەدیدە و سلێمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / سەرحەد

*

ناسناو: لوقمان گلیداغ

ناو و پاشناو: ئەرکان گولتەکین

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک و باوک:  ستی و قادر

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠/ سەرحەد

*

ناسناو: شیروان پەپولە

ناو و پاشناو: عوبەید سەلامەد

شوێنی لەدایکبوون: ئورمیە

دایک و باوک:  گەلبەیاز و جادەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠/سەرحەد

*

ناسناو: ئاکیف یڵماز

ناو و پاشناو: خەلیل یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: ئەردەخان

دایک و باوک: فامیلە و نەدیم

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠/سەرحەد

*

ناسناو: باران بۆتان

ناو و پاشناو: بارش سایین ییغید

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک:  بەدریە و ئەحمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠/سەرحەد

*

ناسناو: ئاسلان سیسەر

ناو و پاشناو: کامەران کارامان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک:  شوکران و جنرائیل

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠/سەرحەد

****

سەرخوەبوون ژێهات

 

لوقمان گلیداغ

 

شیروان پەپولە

 

ئاکیف یڵماز

 

باران بۆتان

 

ئاسلان سیسەر

هەپەگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لە تێکۆشان و خەباتی ٦ گەریلاکەی کردووە لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستاندا کە هەر یەکەیان لە چەندین دەڤەری کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک جەنگاوە و داستانیان تۆمار کردووە.

لە کۆتاییدا هەپەگە وتی، "هەڤالانمان کە هەر یەکەیان رۆڵەی هێژای گەلەکەمانن، لە رووی میلاتی ئاپۆیی و فەرماندەییدا ئاستێکی بێوێنەیان پێشکەش کردووە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان، گەلی سەرحەد و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین، تێکۆشان، هەڵوێست، هاوڕێیەتی و دڵسۆزی هێڵی ئاپۆیی شەهیدانی سەرحەد هەردەم بکەینە نمونە و ئامانجەکانیان بە تەئکیدی سەردەکەوێت."

ف.ق