ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە گەریلایانەی لە ساڵی ٢٠١٧دا شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"پارتەکەمان پەکەکە کە لە کوردستان لە دژی هەموو سیاسەتەکانی لەناوبردنی ناسنامە و جینۆسایدی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەنگاو بە هەنگاو بە پارێزگاری لە ناسنامەی گەلەکەی بەرەوپێشچوونی هۆشمەندی نەتەوەیی لە کوردستان مسۆگەر کردووەو خەونی یەکێتی گەلەکەمانی هێناوەتەدی. بێگومانی هەوێنی ئەو یەکێتیەی بە قوربانیدان و رەنجێ زۆر خوڵقێندراوە، شەهیدە قارەمانەکانمانن. ئەم هاووڕێ قارەمانانەمان کە لە سەرتاسەری کوردستانەوە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا تێکۆشان و شەهیدبوون، لە بۆتانەوە تا سەرحەد، لە دێرسیمەوە تا هەورامان هێڵی بەرخودان و ئازادییان ساز کرد. هاوڕێیانمان سەران، دەنیز، باتتال، ئاندۆک و هارون لە ساڵی ٢٠١٧دا کە لە کاتی بەرخودانی ئەفسانەیی بە گیانبازییەوە شەهیدبوون، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە هاتنە ریزی تێکۆشانەوە و لەهەمان کاتدا بوونە دیارترین نمونەی یەکێتی گەلەکەمان.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزی هاوڕێیانمان سەران، دەنیز، باتتال، ئاندۆک و هارون دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: سەران کوردستان خۆسەر
ناو و پاشناو: بەرفین بازانجیر
شوێنی لەدایکبوون: چەولیک
ناوی دایک- باوک: گوڵسەر - حیلمی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: دەنیز رۆنی
ناو و پاشناو: سونای ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک- باوک: ئاسلیهان- کاپڵان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: باتتال مەنال
ناو و پاشناو: سەزایی ئاڵتەکین
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: مەقبولە - جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئاندۆک فەداکار
ناو و پاشناو: لەتیف کایماک
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: رەمزیە عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: هارون کچی
ناو و پاشناو: زوهەیر عەبدوڵا
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: سۆری - عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب