هەپەگە یادی پێنج گەریلای بەرزڕاگرت کە لە مەتینا شەهیدبوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە گەریلا دڵگەش، رەشید، هارون، مەزڵوم و خەباتی بە بیرهێنایەوە کە لە نیسانی ٢٠١٩دا لە مەتینا شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٥ گەریلا کە لە نیسانی ٢٠١٩دا لە مەتینا شەهیدبوون راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمی مەتینا جەنگاوەرانی پێشەنگی گەلەکەمان هاوڕێیانمان دڵگەش، رەشید، هارون، مەزڵوم و خەبات شەهیدبوون".

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە: " ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە دژوارترین کاتەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەیان لە ئەستۆ گرت، بە تێکۆشانی خۆیان وایان کرد کە سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێندرێت. بە هەڵوێستی روونی خۆیان لەناو تێکۆشان و بەشداربوونی بێ دودڵیان، بۆ هەموو هاوڕێیانیان بوونە نمونە. هاوڕێیانمان دڵگەش، رەشید، هارون، مەزڵوم و خەبات بە شەهیدبوونیشیان پێشەنگایەتیمان دەکەن و هەموو کات بۆ ئێمە دەبنە هۆکار و هاندەری سەرکەوتن.

لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا ئێمە شەهیدە قارەمانەکانمان هاوڕێیان دڵگەش، رەشید، هارون، مەزڵوم و خەبات بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهنینەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز و بەنرخی ئەوان و سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".

سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدان لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

ناسناو: دڵگەش دلۆڤان

ناو و پاشناو: جەنگیز کنا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: ئاسڵی- فەهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: رەشید سەردار مێردین

ناو و پاشناو: رەسوڵ کورت

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مونیرە- سەعیدخان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: هارون سەرحەد

ناو و پاشناو: جیهاد بەل

شوێنی لەدایکبوون: ئەزڕوم

ناوی دایک- باوک: بەیاز- مەدەنی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: مەزڵوم دۆغان

ناو و پاشناو: بورهان ئەمرە

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: قومریە- بیلال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: خەبات باتمان

ناو و پاشناو: جەمیل سۆیلەمەز

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: ئایتەن- کەنعان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩/ مەتینا

هـ . ب