هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانینی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی سێ شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "رێپێوانیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا لە بەرزترین ئاستدا گەیاندە ئەنجام و جێگەیان لە مێژووی شکۆمەندانەی گەلەکەماندا کردەوە."

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"جەنگاوەرانی ئاپۆیی هێژا و رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان هاوڕێیانمان ناودار، دلۆڤان و باگەر لە قۆناغی تێکۆشانی دژواری ساڵی ٢٠١٩ بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. رێپێوانی ئازادی خۆیان کە لەپێناویدا هەمووشتێکیان بەخت کرد و بەشداربوون، لە بەرزترین ئاستدا گەیاندە ئەنجام و جێگەیان لە مێژووی شکۆمەندی گەلەکەماندا کردەوە.

رۆڵەی قارەمانی ئامەد و جەنگاوەری پارتەکەمان پەکەکە هاوڕێ ناودار ٧ی تەمووزی ٢٠١٩ شەهیدبوو، بە ویست و پێداگریی گەورەوە ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاند. وەک جەنگاوەرێکی گیانبازی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان جوڵایەوە. بە بێ دوودڵی لەپێناو ئازادی گەل و وڵاتەکەماندا تێکۆشا. هاوڕێکەمان لە بڕوایەدابوو کە لە کوردستاندا ئازادی تەنیا بە شەڕ و تێکۆشان لەسەر هێڵی گیانبازی مسۆگەر دەبێت، لە هەر ساتێکدا پێداویستیەکانی ئەو بڕوایەی بەجێگەیاند و بووە گەریلایەکی ئازادی رەسەن. هاورێمان ناودار کە دڵی ئەو بۆ ئازادی دەخورپا و بۆ هەموو گەنجانی ئامەد و کوردستان بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی، بە هەڵوێستی خۆی لە ژیان و بڕیاردارییەوە لە تێکۆشانماندا هەموو کات پێشەنگایەتیمان دەکات.

هاوڕێیانمان دلۆڤان و باگەر کە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩دا شەهیدبوون، وەک جەنگاوەرانی بەنرخ توڕەیی خۆیان لە دژی دوژمن بە بەشداربوون لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا واتادار کرد و لە ریزەکانی تێکۆشانیشدا بە بەشداربوونی گیانبازانەی خۆیان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی. رۆڵە قارەمانەکانی بۆتان و سەرحەد، هاوڕێیانمان دلۆڤان و باگەر لە تەواوی ژیانی تێکۆشانیاندا بە بڕوایان بە بەهاکانی ئازاد، خۆشەویستیان بۆ هاوڕێیەتی قووڵ و بەشدربوونی بێ دوودڵی، نوێنەرایەتی راستی جەنگاوەری ئاپۆییان کرد. ئێمە بەڵێن دەدەین کە یادی هاوڕێیانمان دلۆڤان و باگە کە بەم تایبەتمەندیەوە لە دڵی هاوڕێیانیاندا یادگارییەکیان جێهێشتووە کە لە یاد ناکرێت، لە تێکۆشانماندا بە زیندوویی رادەگرین.

وەک هاوڕێیانیان سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕییانمان ناودار، باگەر و دلۆڤان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بەدڵنیاییەوە تێکۆشانی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: ناودار فورات

ناو و پاشناو: محەمەد جانبەی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: خەدیجە- عەزیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئەیلولی ٢٠١٩/ هەفتانین

ناسناو: دلۆڤان سیپان

ناو و پاشناو: محەمەد سدیق بابات

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: مریەم- ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩/ هەفتانین

ناسناو: باگەر چیا

ناو و پاشناو: دەڤریم یڵدرم

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: شەکر- نەجیب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩/ هەفتانین