هەپەگە یادی شەهیدانی خەرزانی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی پێنج گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە.

' ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی قەڵانسێی خەرزان لە هێرش و شەڕدا لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر فەرماندەی پێشەنگمان هاوڕێ دەمهات جیلۆ و هەڤاڵانی هێژا و بەنرخمان کە شان بە شانی ئەو بە قارەمانێتی شەڕیان کرد، ئەردەڵان شاهۆ، مۆردەم نۆرشین، وارشین سەکڤان و تۆڵهەڵدان تەکمان تا کۆتا هەناسەیان خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون.

هەڤاڵ دەمهات کە جەنگاوەرێکی پێشەنگی سەردەمی هەڵمەتەکان بوو، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە باکووری کوردستان تێکۆشان و شەڕی کرد و گورزی قورسی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا. ئێمە بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێبازی فەرماندە بەنرخمان رێبکەین و شایەنی تێکۆشانی ئەو بین.

رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان لە کرماشان و یارسان، نوێنەری وشیاری نەتەوەیی کوردستان، هەڤاڵمان ئەردەلان بۆ ئازادی گەلەکەی بەشداری ڕێپێوانی شۆڕش بوو  و ڕەنگی خۆی پێبەخشی، جێگەی خۆی لە نێوان جەنگاوەرە پێشەنگەکانی مێژووی ئازادیماندا کردەوە، کە هەرگیز لەیادناچن.

سێ رۆڵەی قارەمانی باکوری کوردستان، هەڤال مۆردەم، وارشین و تۆڵهەلدان، بە هۆشیاری بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتیان بەهای نوێیان هێنایە ناو تێکۆشانمانەوە.

هەڤاڵانمان مۆردەم، وارشین و تۆڵهەلدان کە توانیان بە ئازایەتی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا نوێنەرایەتی هێڵی پەکەکە و پاژک بکەن و میراتێکی نمونەیی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان جێبهێڵن، شەهیدبوون.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێز و ئازادیخوازی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان بە تایبەتی دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

نازناو: دەمهات جیلۆ

ناو و پاشناو: ئەیوب چەلیک

شوێنی لە دایک بوون: ئامەد

دایک - باوک: ساڵیحە - محەمەد

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان

نازناو: ئەردەلان شاهۆ

ناو و پاشناو: مەنسور ناسری

شوێنی لە دایک بوون: کرماشان

دایک - باوک: ئەکرەم - ئەحمەد موراد

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان

 

نازناو: مۆردەم نۆرشین

ناو و پاشناو: زافەر کۆچ

شوێنی لە دایک بوون: مێرسین

دایک - باوک: نورتن - ڕەحمەتوڵڵا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان

نازناو: وارشین سەکڤان

ناو و پاشناو: دلڤین جان

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

دایک - باوک: قیمەت - بایرام

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان

نازناو: تۆڵهەڵدان تەکمان

ناو و پاشناو: یڵماز ئوزون

شوێنی لە دایک بوون: ئەرزرۆم

دایک - باوک: سۆنا - ئیبراهیم

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان

ژ.ن