راگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە شەهیدانی مەتینا بەم شێوەیە:
"لە ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە هەرێمی شاخی هەکاری لە مەتینا لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەردا، جەنگاوەرانی ئاپۆیی هاوڕێیانی سەنگینمان؛ چەکدار خەلیلا، بۆتان سێگرکێ و ئۆزگور تۆڵهەڵدان شەهید بوون. هاوڕێیانمان چەکدار، بۆتان و ئۆزگور بە بێ دوودڵی بە فیداکارییەوە بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلمان شەڕییان کرد. بە ڕێزداری، پێزانین و عەشقەوە لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونیاندا یادییان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان بگەینین بە سەرکەووتن.
ڕۆڵەی بەنرخی هۆزی خەلیلامان هاوڕێ چەکدار بە باوەڕدارییەکی بەهێزەوە دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بوو کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پارتیمان (پەکەکە) بەڕێوەدەبردرێت. لە هەموو ساتێکی ژیانیدا بە فیداکارییەوە تێدەکۆشا و ئەمەی کردبوو بە سیمبۆڵی بنەڕەتی ژیانی خۆی. هاوڕێمان چەکدار بە ژیان، هەڵوێست و هاوڕێیەتی بەهێزییەوە بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی و کە بۆ هەموو هاوڕێکانی ببوو بە نمونەیەک. لە هەموو جێگەکەک هاوڕێمان چەکدار وەک پراکتیزەکارێکی ئاپۆیی دەردەکەوت و ئەم تایبەتمەندییەی خۆی لە هەموو جێگەیەکدا بۆ هاوڕێیانی دەردەخست. فیداکاری وەک شێوازێکی ژیان پەسەندکرد و تا ساتی شەهید بوونی لە فیدایەتی پەشیمان نەبووەوە.
جەنگاوەری تۆڵەسێن و بوێری هۆزی گۆیی وڵاتپارێزمان و قلیبان هاوڕێمان بۆتان، لە دژی سیاسەتی دووژمن کە بۆ پارچەکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بەڕیوەی دەبات، هەڵگریی توڕەییەکی زۆربوو. هاوڕێمان ئەو توڕەییەی ناخی گۆڕی بۆ تێکۆشانێکی مانادار و هاتە چیاکانی کوردستان و بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێمان لەو باوەرەدا بوو تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت ئەو خەنجەرە کە لە دڵێ گەلەکەمان چەقێنراوە، دەربهێنرێت و ببێتە دەرمان. بەم شێوەیە بووە خاوەنی تێکۆشانێکی بەردەوام. هاوڕێمان لە چەندین هەرێمی کوردستاندا گەریلایەتی کرد و بەم شێوەیە بوو بە گەریلایەکی بەهێز. بە هەڵوێستەکانییەوە وەڵامێکی بەهێزی دا بە سیاسەتی پارچەکردنی گەلەکەمان. بەم تایبەتمەندیانەی خۆیەوە بوو جەنگاوەرێکی نمونەیی بۆ هەموو ئەو گەنجانەی کورد کە دڵییان بۆ ئازادی لێدەدات.
هاوڕێمان ئۆزگور بە دانایی لە پراکتیکییەوە، توانایەکی بێهاوتای دەبەخشی بە هاوڕێکانی و بە ڕووخۆشیەکەیەوە لە دڵی هاوڕێکانیدا جێگەی خۆی دەگرت. بە ژیانێکی پڕ بە ناوی خۆی لە چیاکانی کوردستاندا گەڕا. هەر کاتێک پێویستیکردبا لە تونێلەکانی بەرخۆداندا کاری دەکرد. لەو کاتەی پێویستیکردبا لە چالاکیەکاندا عەگیدێک بوو کە ترسی دەخستە دڵی دووژمن و هەندێک جاریش پێشەنگێک بوو کە هاوڕێکانی دەگەیاند بە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان. هاوڕێمان ئۆزگور بە ئایدیا و باوەڕدارییەکەی بەرزەوە هاتە چیاکانی کوردستان و بووە بە خاوەنی ژیانێکی مانادار. بە دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادی و ئەو بەهایانەی کە بە هەزارن قوربانیدانەوە ئافرێندرابوون بووە بە میلتانێکی نمونەی بۆ هەزارن گەنجی کوردستانی.
جارێکی دیکە لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیاندا، بە ڕێزداری و عەشقەوە یادی هاوڕێیانمان چەکدار، بۆتان و ئۆزگور دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەرەبڕین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شیوەیە:
ناسناو: چەکدار خەلیلا
ناو و پاشناو: عومەر سالگور
شوێنی لە دایکبون: وان
ناوی دایک و باوک: خەزال – حوسەین
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا
***
ناسناو: بۆتان سێگرکێ
ناو و پاشناو: سادق گوڤەرجین
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: مەرجان – ئەمین
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا
***
ناسناو: ئۆزگور تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: نسێبین
ناوی دایک و باوک: حەزینە – عەبدولرەحیم
شوێن و کاتی شەهید بوون: ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا."