هەپەگە یادی شەهیدانی مەتینای کردەوە

هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە مەتینا شەهیدبوون و رایگەیاند: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لەسەر رێبازی تێکۆشانی شەهیدانمان بەردەوام دەبین."

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل (هەپەگە) بە ڕاگەیاندراوێک یادی ئەو سێ گەریلایەی کردەوە کە لە مەتینا شەهید بوون و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێچکەی شەهیدانی دووپاتکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"بەڕێز و پێزانینمانەوە یادی هەڤاڵانی هێژای ئاپۆییمان هەڤاڵ سۆرخوێن، ئەزدا و ئیلیاس دەکەینەوە، کە دوا ساتەکانی ژیانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ لەسەر مەتینا جەنگان و دەستبەرداری فەلسەفەی ژیانی ئازاد نەبوون."

هەڤاڵمان سورخوێن، ژنە ئازا و بوێرەکەی هەرێمی سەرحەد بوو بە فەرماندەیەکی تێکۆشەری یەژا ستار کە بە تایبەتمەندی خاکەڕایی، دڵسۆزی و درووستییەکانیەوە جێگەی خۆی لە دڵی هەڤاڵانیدا کردەوە و بوو بە فەرماندەیەکی نمونەیی. هەڤاڵمان بە پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی گەریلاوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلەکەمان و بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی ئازاد بووە پێشەنگ بۆ هەموو هاوڕێیانی. بە هەڵوێستی ڕاشکاوانەی لەسەر هێڵی ژنی ئازاد بەشداریکردنەکانی لە تێکۆشاندا چڕترکردەوە و بوو بە پشتیوانی هاوڕێیانی لە تێکۆشاندا. بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی وێڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان ئازایانە و خۆنەویستانەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان بە پرکتیزەکردنی تێکۆشان سەلماندی گەیشتن بە ئامانجەکان بە تێکۆشانی فیداییەوە دێتە ئاراوە. هەڤاڵمان سۆرخوێن کە پەروەردەی زۆرێک لە هەڤاڵانی لە ئەستۆگرت و دڵنیا بوو لەوەی هەموو هەڤاڵەکانی هێڵی ژنی ئازاد وەربگرێت و بە پراکتیزەکردن جێبەجێبکرێت. هەموو ئەرکەکانی بەسەرکەوتووییەوە جێبەجێکرد. لەسەر ئەو بنەمایە بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بەتەواوی لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵمان سۆرخوێن بین و یادی زیندوو ڕاگرین.

هەڤاڵمان ئەزدا کە نوێنەرایەتی کولتووری دێریی بۆتانی دەکرد، بە گرتنەبەری هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ژنانی بۆتان لە دژی داگیرکەران و کۆلۆنیالیستەکان پەیوەندی بە تێکۆشانی ڕزگاریخوازییەوە کرد. بە تایبەتمەندنی جوانی، خاکەڕای و درووستی خۆیەوە بەشداری ژیانی گەریلایەتی کرد و ئامانجی تێکۆشانی خۆی لە ژیاندا دۆزییەوە. بەم ئامانج و تایبەتمەندییانەوە لە دڵی هەموو هاوڕێکانیدا جێگەی خۆی گرتەوە و توانی ببێت بە جەناگوەرێکی نمونەیی پاژک. هەڤاڵمان لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە زاگرۆسەوە تا بەهدینان تێکۆشانی بەڕێوەبرد و توانی نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازاد بکات. وەک هەڤاڵانی هاوڕێمان ئازدا هەموو کاتێک لەسەر هێڵێ تێکۆشانی هەنگاوبنێین و بگەین بە ئامانجی سەرکەوتنی ئاواتی شەهیدانمان.

هەڤاڵمان ئیلیاس لە ناوچەی بازیدەوە بەشداری ناو تێکۆشان بوو. بازید بە سەرهەڵدان، بەرخۆدان و کەسایەتییە مێژووییەکانی خۆیەوە بووە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی وڵاتمان کوردستان. هاوڕێمان ئیلیاس تێکۆشانی لە هێڵەکانی گەریلادا هەموو کات لە خواستی ئەوەدا بوو لە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلەکەماندا بێت. هاوڕێمان ئیلیاس لەهەر جێگەیەک پێویست بووبێت ئامادەی تێکۆشان بووە و بە بەشداری چالاکانەی لە چالاکیەکاندا ئەمەی سەلماند. توانی بەم تایبەتمەندییانەیەوە ببێتە جەنگاوەرێکی نموونەیی. هاوڕێمان کە هەموو کاتێک لەسەختترین بارودۆخەکانی تێکۆشاندا جێگەی خۆی دەگرت و لە یارمەتیدانی هاوڕێکانیدا بوو، بۆیە بەم هەوڵدانانەیەوە ڕێز و خۆشەویسی هاوڕێکانی بەدەستهێنا. هەڤاڵمان ئیلیاس لە ماوەیەکی کەمی تێکۆشاندا بوو بە گەریلایەکی شایستەی ئازادیخوازی و پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. بە کەسایەتی ڕاستگۆ و خاکەڕایی خۆیەوە لە دڵی هاوڕێکانیدا جێگەی خۆی کردەوە.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێیانی هیژامان و خەڵکی وڵاتپاریزی دیگۆر، سلۆپی و بایزیدمان، هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. جارێکی دیکە بەڵێنمان لەسەر درێژەدان بە رێبازی تێکۆشانی شەهیدانمان دووپاتەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: سورخوێن چیا

ناو و پاشناو: قەدەر دومان

شوێنی لە دایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: پەریشان – غەفار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ / مەتینا

ناسناو: ئەزدا فەراشین جودی

ناو و پاشناو: حەیات توران

شوێنی لە دایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: فانییە – بەهادین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ / مەتینا

ناسناو: ئیلیاس ئایدن گوڵ

ناو و پاشناو: سەباحەدین تانریڤەردی

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: یوکسەل – ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ / مەتینا