هەپەگە یادی شەهیدانی سەرحەدی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە سەرحەد شەهید بوون و رایگەیاند: "ئاڵای بەرخۆدان، کە شەهیدەکانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، بەرزتری دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە سەردەکەوین".

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"لە ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ سوپای تورکی داگیرکەری هێرشیان کردە سەر دۆڵی کولا لە ناوچەی چەمچەی پارێزگای قەرس. هەڤاڵانمان مەزڵوم، باوەڕ، جەمیل و ئاندۆک لەو هێرشەدا شەهید بوون. ئەو ئاڵای بەرخۆدانە، کە شەهیدەکانمان رادەستی ئێمەیان کردووە بەرزتر و بڵندتر دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە سەر دەکەوین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیە:

نازناو: مەزڵوم ئارارات

ناو و پاشناو: فرات سەڤینچ

شوێنی لەدایکبوون: ئیدر

ناوی دایک و باوک: کەمالییە - شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ / سەرحەد

******

نازناو: باوەڕ تەندورەک

ناو و پاشناو: ئیدریس گوزەل

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نوران - سەیاد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ / سەرحەد

********

نازناو: جەمیل قەرەیازی

ناو و پاشناو: یونس قامیش

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم

ناوی دایک و باوک: خانم - فەرەیدون

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ / سەرحەد

  ********

نازناو: ئاندۆک ئێرش

ناو و پاشناو: گۆکسەل تیریاکی

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک:

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئەیلولی ٢٠١٧ / سەرحەد

 

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان مەزڵوم، باوەڕ، جەمیل و ئەندۆک دەکەین، کە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە سەرحەد کرد و بەو گورزانەى لە دوژمنیان دا جارێکیتر لە بن نەهاتن و تێکنەشکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان سەلماندەوە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی سەرحەد و کوردستان دەکەین".

ژ.ت