هەپەگە یادی ئەو گەریلایانەی بەرزراگرت کە لە ساڵی ٢٠١٩دا شەهید بوون

هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان بە تێکۆشانی خۆیان نیشانیاندا کە گەلەکەمان هەرگیز سەری خۆی لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دانەنەواندووە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٥ گەریلا کە ساڵی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێیانمان عەگید، روگەش، دژوار، سیابەند و هەرەکۆل کە هەریەکیان خەڵکی شوێنێکی جیاوازی کوردستان بوون و دڵیان بۆ ئازادی گەلەکەیان لێیدەدا، بە شێوەیەکی بەرجستە سەلماندیان کە گەلەکەمان هەرگیز سەر بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دانانەوێنێت. بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی وگەورە بۆ ئازادی گەلەکەمان جێیان لە ناو ریزەکانی بەرخودانی ئازادی گەلەکەماندا گرت. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان کە رۆڵەی نمونەیی هەرە بژاردەی گەلەکەمانن، رووی رووناکی گەلەکەمان وێنا دەکەن. هاوڕێیانمان عەگید، روگەش، دژوار، سیابەند و هەرەکۆل تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان و تێکۆشانی پیرۆز بوون. بەردەوام روومان لەوان دەبێت و بۆ ئێمە دەبنە سەرچاوەی سوودوەرگرتن. هەربۆیە بە بیر و بڕوای بەهێزکردنی تێکۆشان و دەستەبەرکردنی ئامانجەکانیان، ئێمە باشتر تێکۆشان و سەرکەوتن کە مافی گەلەکەمانە، دەخوڵقێنین.

زانیاری لەبارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: عەگید قۆسەر

ناو و پاشناو:عەگید ئۆزەل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مونەوەر-سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: روگەش دەڤران

ناو و پاشناو: کۆچەر نۆیان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: ئایدی- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: سیابەند گارزان

ناو و پاشناو: ئیلیاس ئۆزەر

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: مریەم- محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: دژوار بەرخودان

ناو و پاشناو: عەبدولموتەلیب گولو

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: فەریدە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: هەرەکۆل شڕنەخ

ناو و پاشناو: سەلیم ئۆنگون

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: مەولودە-یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

عەگید قۆسەر

هاوڕێمان عەگید لە ناوچەی قۆسەری مێردین لەدایکبووە کە بەردەوام لەو هەرێمە هێڵی بەرخودان وەک نەریتێک بە بنەما گیراوە. هاوڕێمان عەگید ساڵی ٢٠١١ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. بۆ چەندین ساڵ لە هەرێمی زاپ بوو، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر خاکی پیرۆزی کوردستان بەرخودانی گەورەی کرد.

روگەش دەڤران

هاوڕێمان روگەش لە جۆلەمێرگی وڵاتپارێز و لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو، لەدوای پەیوەستبوونی بە ریزەکانی گەریلاوە، بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی یەژاستار لە سەر هێڵی پەکەکە و پاژک و بە کەسایەتی رەنجدەر و لێبوردەوە هەموو ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاند.

سیابەند گارزان

هاوڕێمان سیابەند لە ئیلیح لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو، ساڵی ٢٠١٢ ویستی بێتە ناو ریزی گەریلاوە بەڵام دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست بە زۆرەملێ راپێچی سەربازیی کرد. هاوڕێمان سیابەند ساڵی ٢٠١٤ هاتە ریزەکانی گەریلا.

دژوار بەرخودان

هاوڕێمان دژوار لە ناوچەی ئەردیشی وان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. ساڵی ٢٠١٤ هاتە ریزی گەریلاوە. بۆ ئەوەی لە رووی سەربازی و بیردۆزییەوە پێسبکەوێت بەردەوام سەرقاڵی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە بوو.

هەرەکۆل شڕنەخ

هاوڕێمان هەرەکۆل لە شڕنەخ کە ناوەندی بەرخودانی بۆتانە لەدایکبوو. ساڵی ٢٠١٥ لە جودی هاتە ریزی گەریلاوە. هاوڕێمان هەرەکۆل کە لە ئاڤاشین بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گورزی دژواری لە داگیرکەران وەشاند، لە تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێدا شارەزایی و لێهاتووی تەواوەتی هەبوو.

سەرەخۆشی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان عەگید، روگەش، دژوار، سیابەند و هەرەکۆل دەکەن کە وەک خاوەنەکانی ژیانێکی پڕاوپڕ و تێکۆشان لە مێژووی بەرخودانی گەلەکەماندا بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکرێتەوە".

هـ . ب