هەپەگە ئاماری مانگی ئەیلولی ئاشکرا کرد: ٢٨ داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان پلەداری باڵابوو
بە گوێرەی ئاماری شەڕی مانگی ئەیلول کە هەپەگە ئاشکرای کردووە، ٢٨ داگیرکەر کە یەکێکیان پلەدارێکی باڵابووە سزادراون.
بە گوێرەی ئاماری شەڕی مانگی ئەیلول کە هەپەگە ئاشکرای کردووە، ٢٨ داگیرکەر کە یەکێکیان پلەدارێکی باڵابووە سزادراون.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:
"هاورێیانمان سارا تۆڵهەڵدان گۆیی-دلارا ئورپەر و روکەن زەلال – ئەمەل فەرەمەز حسێن کە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مەزیتلی مێرسین چالاکی گیانبازییان کرد و پێشەنگانی گیانبازی ئاپۆیی هاوڕێ رۆژهات زیلان- ئۆزکان شاهین و ئەرداڵ شاهین –حەسەن ئۆغوز کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چالاکیی مێژووییان کرد، لە دووەم ساڵیادیاندا بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیریان دەهێنینەوە. پێشەنگە گیانبازەکانمان بە شێوەیەکی شارەزایانە و سەرکەوتووانە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا و لە گرنگترین قۆناغدا سەردەمێکی نوێیان خستەڕێ. لە رێگەی بەرزکردنەوەی گیانبازی ئاپۆییدا ئاستی بەشداربوونیان لە تێکۆشان بەرزترکردەوە، پێودانگی تێکۆشان و ژیانی راست لە سەر هێڵی ئاپۆیی سەرلەنوێ دیاریکرایەوە. فیداییانمان مۆرکی خۆیان لە رابردوو دا، ئەو سەردەمەیان بەڕێوەبرد و ئایندەی ئێمەیان دیاریکرد. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە رێبازی چالاکی و ژیانی ئاپۆیی فیداییەکانمان هەموو کات بگرینەبەر و بەردەوام خاوەنداری لێبکەین.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە رێبوارانی هێڵی گیانبازین، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر بە گیانی فیدایی ئاپۆیی خۆڕاگرییان کرد. لە باکوری کوردستان لە مێردینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا دێرسیم و گارزان سوپای داگیرکەر ئۆپراسیۆن و بۆردومانی لەرادەبەدەری ئەنجامدا. لە شەڕی دژ بە سوپای تورکی داگیرکەردا لە ئەیالەتی مێردین هاوڕێیانمان زەردەشت سوروچ-ئادەم ئۆزکان و رێباز باگۆک-سەلمان داگدەلەن، لە ئەیالەتی ئامەد هاوڕێیانمان هەبون پیرۆ- زراڤ تاش و بۆتان عوسیان – فەهمی باشکورت بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. لە مانگی ئەیلولدا کە بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەکنەلۆژیای شەڕ زیادیان کرد. هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٥١ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، ٨ جاریش بە درۆنی بۆمبرێژکراو، ١٦٩ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٣٠٣ جاریش بە فرۆکەی شەڕ بۆردومانکران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و تاکتیکی گەریلای پڕۆفیشناڵ بەرپەرچیان دانەوە. لەماوەی مانگی ئەیلولدا گەریلا پێرفۆرمانسی چالاکییان نیشاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەفسەرێک بە پلەی سەرداری پیادە بە ناوی عوسمان ئایان و ٢٧ داگیرکەری دیکە بەسزاگەیەندران و ١١ داگیرکەریش برینداربوون.
ئاماری مانگی ئەیلول بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ٣٠٣
هێرشەکان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ١٦٩
هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٥١
هێرشەکان بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ٨
ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون
ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٤
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا: ١
چالاکی زەمینی گەریلا: ١١١
کۆی چالاکییەکان: ١١٢
کوژراوانی دوژمن
ژمارەی ئەو سەربازە داگیرکەرانەی سزادراون: ٢٧
ژمارەی ئەو ئەفسەرە داگیرکەرانەی سزادراون: ١
ژمارەی داگیرکەرە بریندارەکان: ١١
ئەو ئامێر وکەرستانەی لەناوبران
سیستمی رادار: ٢
جبەخانە: ١
بۆمبهاوێژی زنجیردار: ١
درۆن: ٥
کامێرای چاودێری حەراری: ٤
مۆڵگە: ٣
سیستمی سۆلار: ١
ئەو کەرستە و ئامێرانەی گورزیان لێدرا
هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٢
هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١
مۆڵگە:٣
حەفارە: ١
ئەو کەرستە و ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیرا
درۆنی بۆمبرێژکراو: ١".