هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد: سوپای داگیرکەری تورک ٩هەزار و ٧٩٠ جار هێرشی کردووە

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک لە مانگی نیساندا ٩هەزار و ٧٩٠ جار لە ئاسمان و زەوینەوە هێرشی ئەنجامداوە. ڕایگەیاندووە کە لە هێرشە داگیرکارییەکاندا ٤ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد. دەقی بەیاننامەکە وەهایە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هیوای دوا ڕۆژی ئازادی گەلەکەمان، لەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بە هەستیارییەکی زۆرەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی بانگەوازە مێژووییەکە، بە شێوەیەکی کرداری لە پرۆسەکە نزیکبوونەوە. لە ماوەی ٢مانگی پاش ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلەکەمان، هەموو هێزەکانمان لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا نزیکی دۆخەکە بوونەتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە سەبر و فیداکارییەکی زۆرەوە ئەوەی پێویست بوو بۆ ئەم پڕۆسە بە ئەنجام گەیاندووە.

سوپای داگیرکەری تورک، لە مانگەکانی ئادار و نیساندا، ئاگربەستی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینی و بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقی، پێداگری لەسەر چەمکی قڕکردن کردووتەوە. سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانی، نەیتوانی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بشکێنێت و لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ و ناوەندی زاپ لەلایەن گەریلاکانەوە شکستی هێنا. دوای ئەم شکستە، سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر سەنگەر و تونێلەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان زیاتر کرد. هەروەها گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامیان دایەوە و نەیانهێشت داگیرکەران پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران کە نەیانتوانی بەسەر ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەدا سەر بکەون، جارێکی دیکە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆر کە بەدوور لە یاساکانی شەڕە، لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا.

بوونە جێگای شانازی بۆ گەلەکەمان

داگیرکەران کە لە هەموو بەشێکی خاکی پیرۆزی کوردستان شەڕڤانانی ئاپۆیی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرەڕای هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە تەکنۆلۆژیایەک کە دەتوانرێت شارەکان وێران بکات، نەگەیشتنە ئامانجەکانیان. هەڤاڵانمان بەسێ و میترا کە لە ئەنجامی کیمیابارانی سوپای داگیرکەری تورکیادا چوونە کاروانی نەمرانەوە و هەڤاڵانمان خەبات، گۆران و عەگید کە سەرەڕای بریندار بوونیان هەتا کۆتایی شەڕیان کرد و وەڵامێکی قورسیان بە داگیرکەران دایەوە، وەک نوێنەرانی ئیرادەی ئاپۆیی، ئاڵای سەرکەوتنی پەکەکە و پاژک-یان بەرز ڕاگرت و بوونە جێگای شانازی بۆ گەلەکەمان.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیان لە باکوری کوردستان بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئەنجام، وەک هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، بە هەموو تەکنۆلۆژیای جەنگ و هەزاران داگیرکەر و بە دەیان هێرشی داگیرکەرانیان پووچەڵکردەوە. تیمە لێهاتووەکانی گەریلاکانمان کە شێواز و تاکتیکی داهێنەرانە و تاکتیکی سەردەمی نوێیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، لە باکووری کوردستان هیچ زیانێکی گیانییان پێ نەگەیشت.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ئیرادەی خۆیان لەسەر بنەمای ئەوەی "گەورەترین تەکنەلۆژیا خودی مرۆڤە" کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش کراوە، بۆ خۆیان لەبەر چاو گرتووە، بە ئیمکانات و دەرفەتی سنووردار و هەلومەرجی سەخت داگیرکەرانیان لە ئاسمانی کوردستانیش کردە ئامانج و گورزێکی گەورەیان لە تەکنۆلۆژیای شەڕی داگیرکەران وەشاند، کە هەمیشە شانازییان پێوە دەکرد. وەک چۆن ڕێگەیان نەدەدا داگیرکەران لە زەوینەوە پێشڕەوی بکەن، بەهەمان شێوە ڕێگەیان نەدەدا لە ئاسمانیشەوە پێشڕەوی بکەن.

هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو

لە مانگی نیساندا سوپای داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە ٧جاران بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی هێزەکانمان تاوانی شەڕی ئەنجامدا، هەوڵیدا تونێلەکانی بەرخۆدانمان دا بە ئامێری هەڵکەندن و شوڤڵی میکانیکی لەناو بباتو ٧٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی ئەنجامدا، ١٢جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ هێرشی ئەنجامدا، ٢ جار بە درۆنی بۆمب ڕێژکراو و ٩٦٩٣ جار بە چەکی قورس، تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشی ئەنجامدا.

١٧جار لە دژی داگیرکەران دەستوەردان کرا

هێزه کانمان له سەر بنەمای خۆ پاراستن، ١٧جار له دژی داگیرکەران که له حاڵەتی هێرشکردندا بوون دەستوەردانیان کردووە. لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانانەدا، ١داگیرکەر سزا درا و ٥ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها ١تانک و ٢زرێپۆش و ٢سیستەمی کامێرای چاودێری و ١توپ هاوێژ و ٢ درۆن و ١ ئامێری دژی پارازیت لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران. هەروەها ١زرێپۆش، ١کۆنتێنەر، پێگەیەک و ١درۆن خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنران.

٤ هەڤاڵمان کە بە فیداکارییەکی زۆرەوە خاکی پیرۆزی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران دەپاراست و شانازی گەلەکەمان بوون و ئاڵای تێکۆشانیان بەرز ڕاگرتبوو، لە مانگی نیساندا شەهید بوون. جارێکی تر بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی شەهیدانی نەمری دوێنێ، ئەمڕۆ و داهاتوومان بەرز رادەگرین.

ئاماری وردی شەڕی مانگی نیسان بەم شێوەیە:

هێرشەکانی سوپای تورک

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٧٦

هێرشی هێلیکۆپتەر: ١٢

هێرش بە چەکی کیمیایی (فسفۆڕ): ٣

هێرشی درۆن بە تەقەمەنی: ٢

هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٤

هێرشەکان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ و هویتزەر: ٩٦٩٣

دەستوەردانەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان

دەستوەردان لە دژی هێرشەکان: ١٧"