هەپەگە: ئێمە هاوڕیانی شەهیدمان بە ڕیزەوە بەبیر دێنیەوە

هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەبێر هێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ شەهیدبوونە، دەڵین:" ئێمە بەڵین دووبارە دەکەینەوە کە ئەو ئاڵای شۆرشەی هاورێانمان ڕادەستی ئێمەیان کردوە و بە هۆشمەندی و بەرپرسیارتیەوە بیپارێزین بڵندی بکەین."

 ناوەندی ڕاگەیاندی و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ٣ گەریلای شەهید ڕاگیندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگیندراوەکە بەم شێوازەیە:

لە ٦-ی تەمووزی ٢٠١٧ لە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی بۆردوومان لە ناوچەی بەکتۆریا هاوڕیانمان دەنیز، ئەرگەش و ئامەد شەهیدبوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئەو هاوری قارەمانانەمان کە بۆ دواڕۆژێکی ئازادی گەل بێ دوو دڵی و بە قارەمانی شەڕیان کرد بەرێزو  منت باری بە بیر دێنینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوازەیە

   ناسناو: دەنیز پیران

    ناو و پاشناو: غەریب چەتین

   جێگای لە دایکبوون: جولەمێرگ

   دایک و باوک: عەزیزە-مەجید

   کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٦-ی تەمووز٢٠١٧/ حەفتانین

   ناسناو:ئەرگەش گەڤەر

   ناو و پاشناو:مەحمەد چەکان

   جێگای لە دایکبوون:جولەمێرگ

   دایک و باوک:نادیرە/ رەجەب

   کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٦-ی تەمووزی ٢٠١٧/ حەفتانین

  ناسناناو: ئامەد ئامەد

  ناو و پاشناو: ئۆزکان ئایدن

  جێگای لە دایکبوون: ئامەد

  دایک و باوک: سوڵتان- سلێمان

  کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٦-ی تەمووزی ٢٠١٧/ حەفتانین

 

دەنیز جولەمێرگ

هاوڕیمان دەنیز جولەمێرگ لە خێزانێکی وڵاتپارێز لە دایک بوە. لەبەر ئەوەی خێزانەکەی ئەو وڵاتپارێزە و ئەو هەرێمەی لێی لە دایکبوە هێزەکانی گەریلا لێ چالاک بوو، لە تەمەنی منداڵی فرەسەتی ئەوەی دەبێت کە بزاڤی ئازادی کوردستان بناسێت. ڕێبازی ژیان و پەیوەندی هەڤاڵاتی سەرنجی هاوڕێمان دەنیز ڕادەکێشیت، منداڵی خۆی بە خەیاڵی بوون بەر گەریلا تێپەراند و پەیمانی دابوو ڕۆژێک هەر دەبێت ببێت بە گەریلا. هاوڕێمان دەنیز جولەمێرگ  بە خەیاڵی گەریلایەتی  هەروەها ناکۆکی کۆمەڵگا و سیاسەتی قڕکردنی گەلە کەمان لە لاین دووژمن، لە نزیکەوە دیت. بە تایبەتی توندو تیژی لە ناو کۆمەڵگادا لە دژی ژنان دەکرا بۆیە ناکۆکی قوڵ، هێچ کاتێک ئەو شێوازە ژیانەی پێ قەبووڵ نەکرا لە ناو کۆمەڵگا و بڕیاریدا کە ژیانێکی بەو شێوازە هێچ کاتێک قەبووڵ نەکات، لەبەر ئەوە بڕیاریدا بەشداری پەکەکە ببێت کە بزاڤی ئازادی گەلەکەمان و ژنانە، بەو شێوازە بەشداری انو ڕیزەکانی گەریلا بوو.

دوای ئەوە بەشداری گەریلا بوو لەگەڵ ئاستەنگی و زەحمەتیەکانی ژیان بە دوای خەیاڵەکانی خۆیەوە بوو و لە کاتێکی کورتدا بوە گەریلایەکی شارەزا. هەر کە فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ ناسی، زیاتر بە ئایدەلۆژیای ئازادی ژنەو پێوست بوو و پێوەی گرێدرا، بۆ ئەوەی ببێتە ژنێکی ئازاد لە ناو لێگەرین و قوڵبونەوەدا بوو، هاوکات وەک گەریلایەکی یەژا ستار بۆ ئەوەی بتوانی گەلەکەی و ژنان بپارێزیت هەوڵی دەدا ببێتە گەریلاکی پرۆفیشناڵ و لەسەر گەریلایەتی قووڵبونەوەی دەکرد، هاوڕێمان دەنیز بە تایبەمەدنی خۆی ئایدەلۆژی و سەربازی و با هەڤاڵەتی بۆ هەموو هاوڕیکانی بۆیە نموونە و بە دەڵە خاوێنەکەی منداڵی خۆی کە هێچ کاتێک پیس نەببوو جێگای خۆی کردوە لە دڵی هەموو هاوڕیانیدا.

ئەرگەش گەڤەر

هاوڕێمان ئەرگەش گەڤەر لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێز لە دایک بوە کە ئەو هەرێمە گەلێک کچ و کوڕی خۆی قارەمانی دایە تێکۆشانی ئازادی کوردستان و  بە هەڵوێست و تێکۆشانی نموونەیە لە تەواوی وڵاتەکەمان. لە سایەی وڵاتپارێزی هەرێمەکە و چالاکی گەریلا لە ناوچەکە هاوڕێمان ئەرگەش تێکۆشانی ئازادی پەکەکە ی ناسی.

لە کاتیكیدا کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک زۆر گرانبوو، هاوڕێمان ئەرگەش بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلابوو لە کاتێکی کورتدا وەک گەریلایەکی شارەزا لە هەرێمی زاگرۆس و قەندیل گەریلایەتی کرد. لەو قۆناغەدا بە فیداکاری خۆی سەرنجی هەمووی هاوڕیانی بۆ لای خۆی ڕاکیشا، بە ڕەنجی خۆی بۆیە میلتانێکی گەورە، ساڵی ٢٠١٥ کاتێک چەتەکانی داعش بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک  هێرشیان کردە سەر شەنگال، لەگەڵ هاوڕی گەریلاکانی بە هاواری گەلی شەنگال چوو و بۆ ئەوەی پێش لە قڕکردنی گەلی ئیزدی بگرێت. بەو شێوازە لەو قۆناغە مێژوویە ئەرکی خۆی پێک هێنا. لە شەنگال لە تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعش، هاوڕێمان ئەرگەش لەو قۆناغە  لە بواری سەربازی ئەزموونی گەورەی بەدەست هێنا، بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە لە باکوری کوردستان بکاتە پارتیک هەموو هەوڵێکی خۆیدا. لە دوای پاراتیکی سەرکەوتوی لە شەنگال دەربازی هەرێمی حەفتانین بوو، هەمان شێوازی سەرکەتووی شەنگالی لە حەفتانین بەرێوە برد بە شێوازی سەرکەتوو بەشداری گەلێک چالاکی بوو لە دژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، بە ڕەنجێکی زۆر و گەوهەری ڕاستەقینە خۆی لە لایەن هەموو هاوڕیانی خۆشەویست بوو، هاوڕیمان ئەرگەش بە شەهیدبوونی خۆشی بۆیە سەرچاوەی مۆڕاڵ هێز وەرگرتن بۆ هەموو هاوڕێکانی.

ئامەد ئامەد

هاوڕێمان ئامەد لە دڵی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە قەت سەری دانەنەواندوە و هەڵویستی دۆزی ئازادی کوردستان لە ئامەد لە دایک بووە، تایبەتمەندی ئەوە شارەی کە لێ لە دایک بووە کارەیگەری لە کەسایەتی کردوە، لە بەر ئەوەی دەوربەری ولاتپارێز بوون خەڵکی ئامەد هەمیشە لە دژی دووژمن هەڵدەستان و سەرهەڵدانیان دەکرد، هاورێمان ئامەد تێکۆشانی پەکەکە ی ناسیوە و حەزی لێکردوە. لەبەر ئەوە لە تەمەنی گەنجیەتیدا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوە، بۆیە ئەندامی گەنجان لە ئامەد پێشەنگایەتی بۆ گەلێک چالاکی کرد.

هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلە کەمان، هێرشی چەتەکانی داعش لەسەر خەڵکی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگال وای لە هاوڕێمان کرد بە شێوازێکی چالاک بەشداری ناو تێکۆشان ببێت. لەبەر ئەوەش ڕویکردوە چیاکانی کوردستان و بۆیە گەریلاکی ئازادی کوردستان، لە دوای ئەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، هەموو کات هەوڵی دەدا زیاتر تێکۆشان بکات هیچ سنورێکی نەبوو بۆ خەبات. لەسەر ئەو بنەمایە ویستی خۆی پەروردە بکات و پێوانی گەریلایەتی پرۆفیشناڵی و سەردەم لە کاسیەتی خۆی بە جێ بکات. هاوڕێمان ئامەد گرنگی دەدا بە پرۆێشناڵبوون لە گەریلایەتی باوەرێکی گەورەشی پێ هەبوو کە تەنها بە یەکینەی گەریلای پسپۆر دەتوانرێت سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت، لەبەر ئەوە دەسپلینی سەربازی پێشخست هەتا ئاستی هەرە بەرز و گەریلایەتی پرۆفیشناڵ.

هاوڕیانمان دەنیز، ئەرگەش و ئامەد لە ژیانی تێکۆشانی ئاپۆیدا بۆ هەمیشە بوونە میلیتانی پێشەنگ. لەسەرەتادا لە خیزانە بەرێزەکانیان  و تەواوی گەلی کوردی وڵاتپارێز سەرساغی دەخوازین و بەڵێن دووبارە دەکەین کەە ئەو  ئاڵای شۆرشەی هاورێانمان ڕادەستی ئێمەیان کردوە و بە هۆشمەندی و بەرپرسیارتیەوە بیپارێزین بڵندی بکەین.

ڕ.ح