لە راگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکیا سەرەڕای هێرشی داگیرکاری بۆسەر خاکی کوردستان، دەستیکردوە بە سووتاندنی دارستانەکان و خەریکی داربڕینە.
بە تایبەتیش لەم دواییانەدا، لە هەرێمکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و مەیدانەکانی دۆڵی شێخ جومعە و شەهید مزگین لە هەرێمی خەرزانی بەدلیس، سوپای داگیرکەری تورک بە دەستی چەتە و کۆنتراکان (جاشەکان)ی دارەکان دەبڕێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەلی کورد تاوانی قڕکردن ئەنجامدەدات، هاوکات بە تاڵانکردنی سروشتی کوردستان تاوانی گەورە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەم تاوانە بێ سزا نامینێتەوە، پێویستە کەس نەبێتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک بۆ تاڵانکردنی جوگرافیای کوردستان.
ک-ش