ئەمڕۆ سێشەممە، هەپەژە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و شەهیدبوونی یەکێک لە گەریلاکانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
«هەڤاڵمان ڕۆژیندا خۆبون بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ٢٢ ی ئابی ٢٠٢٢ بریندار بوو، ئەوکاتەی ئەرکەکانی ڕادەپەڕاند، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ٢٨ ی ئاداری ٢٠٢٣ شەهید بوو، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی هەڤاڵی هێژامان و تەواوی گەلی کورد و کوردستان دەگەیەنین، ڕایدەگەیەنین ئێمەی هەڤاڵانی شەهید ڕۆژیندا درێژە بە هەنگاوەکانی دەدەین، مەشخەڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزنی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەرەو سەرکەوتن دەبەین».
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکە بەم جۆرەیە:
نازناو: ڕۆژیندا خۆبون
ناو و پاشناو: گوزەل قەدری
ناوی دایک و باوک: غوربەت _ محمد
شوێن و کاتی پەیوەندیکردن: ئورمیە/٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئاسۆس/ ٢٨-٣-٢٠٢٣
سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕۆژیندا، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
«هەڤاڵمان ڕۆژیندا ساڵی ١٩٩٧ لە شاری ئورمیەی کوردستان لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی دڵسۆز بۆ گەل و وڵات، تا پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی گەریلا لەژێر ڕاستینەی کەلتوورێک ژیا کە ئەخلاق و مێژووی جڤاکی کوردی زیندووێتی خۆی لەدەست نەدابوو، هەروەک چاوی هەڵهێنا بە ڕاستینەی سیستەمی پیاوسالاری کە کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی ژنان و هەموو مافێکی ژنان پێشێل دەکات، تێگەیشت لەوەی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوام ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە، جارێک بەهۆی شوناسە کوردییەکەیان، جارێک بەهۆی شوناسەکەیان وەک ژن. لە چوارچێوەی واقیعی جڤاکدا، بەتایبەت وەختێک تاک و خێزانەکان و کەسەکان لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکان دەژین بەگشتی، هەروەها خۆیان ڕێکدەخەن دژی سیستەمی چەوسێنەر، یان بەگوێرەی شوناسە وڵاتپارێزەکەیان دەژین، بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، ئەو دەمەی ئایدۆلۆژیاکان لە چوارچێوەی ئەم ڕاستینانە دەبن، ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی هاندەر دەبن بۆ پەرەپێدانی ڕێکخستن، ئەوکات هێرشەکان زیاتر دەبن، چونکە دەزانین ڕژێمی دەسەڵات و داگیرکەر، هەموو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دژی ڕێکخستنەکەمان و گەلانی یەکگرتووی دەوری ڕێکخستنەکەمان درێژە پێدەدات، هەڤاڵ ڕۆژیندا هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە هەستی بەم ڕاستییانە کرد، تێگەیشت و بڕیاریدا دژی ڕژێمی دەسەڵات و داگیرکەر بوەستێتەوە، ئەم بڕیارەش هانیدا بەرەو چیا ئازادەکان و پەیوەندیکردن بە هێزەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) و یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە).
هەڤاڵ ڕۆژیندا بووە سەرمەشقی هەڤاڵەکانی بە کاروانی ژیانی و مانای ژیانە ئازادەکەی، ئامانجە سەرەکییەکەی بریتی بوو لە پێکەوەژیان بەگوێرەی هزری ڕێبەر ئاپۆ و پەیڕەوکردنی سیاسەتی ڕزگارکردنی ژنان کە لەلایەن شەهیدانەوە دەنوێنرێتەوە؛ بۆیە بەرخۆدانێکی مەزنی پێشکەش کرد لەپێناو ئەم ژیانە شۆڕشگێڕییەی، لە سەرەتای پەیوەندیکردنەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی، هەڤاڵ ڕۆژیندا دەیزانی دانپیانان بە کورد و شوناسەکەی پێویستی بە شەڕێکی مەزنە، باش دەیزانی دانپیانان بە ژن و شوناسەکەی پێویستی بە شەڕێکی مەزنە. لەسەر بنەمای ئەم زانینە، وەک ژن و فەرماندەیەکی ڕێگەی ئازادی، بەرخۆدان و شەڕێکی مەزنی دژی داگیرکەری ئێرانی بەرپاکرد، هەردەم بە وزەی ئەرێنی و واتای تێکۆشانەکەی دڵ و مێشکی هەڤاڵەکانی ڕووناک دەکردەوە، هەزاران هەڤاڵی شەهید ڕۆژیندا ئامادەن بۆ بەرزڕاگرتنی ژیانی لە کاروانی تێکۆشانی خۆیان و درێژەدان بە هەنگاوەکانی، بەم هۆکارە، لەکۆتاییدا ڕوونی دەکەینەوە، هەڤاڵ ڕۆژیندا هەر دەژی، تا ئەو کاتەی یەکێکمان لە چیا ئازادەکان دەمێنێتەوە و بۆ هەمیشە ڕێگەی گەلەکەی ڕووناک دەکاتەوە».
ف.ق