هەرانت دینک لە مەلەتی لەبەردەم ئەو ماڵەی تێیدا لەدایک بوو یادی کرایەوە

رۆژنامەنووسی ئەرمەنی هەرانت دینک کە تیرۆرکرابوو لە مەلەتی لەبەردەم ئەو ماڵەی کە تێیدا لەدایک بووە یادی کرایەوە.

هەرانت دینک خاوەنی رۆژنامەی ئاگۆس کە لە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ لە ئەستەنبوڵ کوژرا. لەبەردەم ئەو ماڵەی کە لێی لەدایک بووە کە گەڕەکی چاوشئۆغلۆی مەلەتی یادی کرایەوە. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە)، پارتی رەنج (ئەمەپە)، پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)، پارتی چەپ، لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە مەڵەتی، پلاتفۆرمی لقەکانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک)، ئیهادە، کۆمەڵەی پیر سوڵاتن عەبداڵ و ئەندامانی پلاتفۆرمی دیموکراسی مەلەتی بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.

'پێویستە کۆمسیۆنی راستیەکان پێکبهێندرێت'

رێورەسمەکە دوای رێزگرتن دەستی پێکرد و پانکارتی ' هەرانت دینکمان لەبیر نەکردووە و رێگە نادەن لەبیر بکرێت' بەرز کرایەوە. دواتر مەزلۆم کۆسە سەرۆکی لقی پساکد ئورەن قسەی کرد و یادی دینکی کردەوە. راشیگەیاند، هەرانت دینک بەهۆی ناسنامەکەی، قسەکانی و هەڵوێستی خۆی لەدژی سیستم هەموو کاتێک بووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زۆر جار هەڕەشەشی لێکرا و دواتر کوژرا و وتی، " دینک بەرگری لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکرد. ١٦ ساڵ بەسەر کوشتنی دینکدا تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بکوژانی ئاشکرا نەکراون. هۆکاری پاراستنی بکوژان ئەنجامی سیاسەتی سزانەدانە. وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆب ئەم سیاسەتەی سزانەدان رەت دەکەینەوە."

کۆسە ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا رووبەرووی راستیەکان دەبێتەوە، پێویستی بە کۆمسیۆنی راستیەکان هەیە و وتی، " ئێمە لەم بڕوایەداین کە لە رێگەی کۆمسیۆنەکە دەتوانن بکوژانی هەرانت دینک  و بە هەزاران کەسی دیکە ئاشکرا بکرێن. بەڵام هیچ نیاز و بوێریەکی دەسەڵاتی سیاسی نییە. تاوەکو وڵاتەکەمان رووبەرووی راستیەکان نەبێتەوە، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق