هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٤٨ جار بۆردومان کران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٢ و ٢٣ی نیساندا ٤٨ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشەکان کراونەتە سەر چەندین ناوچەی زاپ و خواکورک.

زانیاری بەردراوان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

١ . هەرێمی زاپ

٢٣ی نیسان کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٣:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە خۆیان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕ هاتە ئاراوە.

٢. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٣ی نیسان بە فڕۆکەی شەڕ گۆشین، شاخی بەربزن و ئاوی لۆلانی خواکورک ٣ جار بۆردومان کران.

٢٢ و ٢٣ی نیسان گۆڕەپانی دۆڵی لۆلان، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدای خواکورک ٤٥ جار بە کاتیوشا، هاوەند، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب