هێرش لە بەرامبەر ئۆتۆبۆسی ئێلح ئەنجامدرا: سێ کەس بریندار بوون
لە ئەنتاڵیا گروپێک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆبۆسێکی سەرنشینانی ئێڵحی باکوری کوردستان، لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.
لە ئەنتاڵیا گروپێک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆبۆسێکی سەرنشینانی ئێڵحی باکوری کوردستان، لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.
ئۆتۆبۆسی کۆمپانیای ئوزلەم باتمان لە ناوچەی ئەڵانیای ئەنتاڵیا کە بەرەو باتمان دەهات، رووبەرووی هێرش بووەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە وێستگەیەک گروپێک هێرشیان کردووەتە سەر سەرنشینانی ئۆتۆبۆسەکە. لە ئاکامدا شۆفێر و شاگرد و سەرنشینێک بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە رەوانە کراون. هێرشبەرەکانیش هەڵهاتن.
سەرنشینان دیمەنی هێرشەکەیان تۆمار کردووە و دەردەکەوێت کە شۆفێر و شاگردەکە بریندار بوون. دوای چارەسەری بۆ بریندارەکان، ئۆتۆبۆسەکە بەرەو ئێڵح بەڕێکەوت.
ف.ق