هێرش لە شەنگال، کەسێک بە سەختی بریندار بوو

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک شارۆچکەی تەل عوزێر بۆردوومانی کرد، کەسێک بە سەختی بریندار بوو.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سیکانێی شارۆچکەی تەل عوزێری شەنگالی بۆردوومانی کرد.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک بە سەختی بریندار بووە، هێزەکانی پاراستنی شەنگال دەربارەی هێرشەکە لێدوانیان نەداوە.