'هێرشەکان لە دژی تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان، تاوان دژی مرۆڤایەتین'

کۆمیتەی پشتیوانی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاسیست بۆ سەر تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان و ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو کارە تاوان لە دژی مرۆڤایەتیە.

لە راگەیەندراوی کۆمیتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەدا هێرشەکان بۆ سەر تەرمی شەهیدەکان و گۆڕستانەکان گەیشتووەتە ئاستێکی نائەخلاقی و نامرۆڤانە و بەم جۆرە هاتووە: "زۆر ئاشکرایە کە ئەو سیستمەی ئەردۆغانی فاشیست لە کوردستان دایمەزراندووە، مەترسییە لەسەر هەموو جیهان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

" بێگومان لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستدا، ئەو سیاسەتانە گەیشتوونەتە ئاستێکی بی ئەخلاقانەتر و نامرۆڤانەتر. تاوانەکانی شەڕ لەسەر تاوانەکانی قڕکردن زیاتر کراون. ئەو کردەوانەی چەند هێندەی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ تێدەپەڕێنن، لە کاتی دەسەڵاتداری ئاکەپەی فاشیستدا هەموومان پێیدا تێپەڕدەبین و ئەزمونی دەکەین. بەتایبەتی بۆ ئەوەی شکستی خۆی لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی کوردستان بشارێتەوە، زیاتر کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بڕوای ئەوە سازبکات کە سەرکەوتووە. بەم جۆرە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک فاشیست بە دەوری دەسەڵاتی خۆیەوە کۆبکاتەوە ئەشکەنجە، چەوساندنەوە و سوتاندنی تەرمی گەریلاکان وەک سیاسەتی دەوڵەت بەرەوپێش دەبەن. ئەو دەسەڵاتدارییە خاوەن ئەقڵیەتێکی بەو جۆرەیە کە تەنانەت تەرمی سەربازەکانی خۆیشی کە لە بەرامبەر بەرخودانی مێژوویی گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گیانیان لەدەستدابوو، دەیانسوتێنێت. رێگە نادات بنەماڵەکان مەراسیم بۆ تەرمەکان ئەنجام بدەن و بەم جۆرە هەوڵ دەدات کۆمەڵگا سەرکوت بکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەرمەکان رادەستی بنەماڵەکان ناکاتەوە، کە لە هەموو هەلومەرجێکدا خاوەندارییان لە منداڵەکانیان کردووە کە شەهیدبوون یا خود لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تیرۆر کراون. چەندین ساڵ دواتر بە شێوەیەکی زۆر ناجوامێرانە روفات و ئێسک و پروسکی رۆڵەکانیان لەناو تورەکە و سندوقدا لە رێگەی پۆستەوە بۆ رەوانە دەکاتەوە. بەم جۆرە بێشکۆیی و پشتکردنە بەهاکان بەسەر هەموو کۆمەڵگادا دەسەپێنێت. لە ساڵی ٢٠١٥دا جلوبەرگی سوتاوی دایکە تایبەت کە هەفتەیک تەرمەکەی لە سلۆپی لە شەقامەکان هێڵرابووە و کچەکەی حەزنێ ئینان کە لە ژێر زەمینەکانی جزیردا بە زیندوویی سووتێنرابوو، بە شێوەیەکی ستەمکارانە لە پاکەتێکدا رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. ئەو کردەوەیە دەریدەخات کە دەسەڵاتداری فاشیستی ئەردۆغان- ئاکەپە خاوەندی چ هەڵوێستێکی سادیستی، دەرونپیسی و نەخۆشی دەرەونیە. لەم رۆژانەی دواییدا هێرشەکانی سەر گۆڕستانەکان و تەرمی ئەو وڵاتپارێزانەی تیرۆر کراون و هەروەها تەرمی هەڤاڵانی گەریلامان زیادیان کردووە. ئەمەش ئەو راستیەی دڕندەبوونیان و ئەو نەخۆشیە دەرونیەیان نیشان دەدات. لەهەمووشی خراپتر ئەوەیە کە هەموو ئەمانە بە ئاشکرا و بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت و هەرچەندە دەشزانرێت کە ئەو تاوانە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕە، بەڵام کەس بەرامبەری ناوەستێتەوە. لەبەرامبەر کردەوە نامرۆڤایەتیەکانی دژی کوردان دیارە کە هەموو جیهان مرۆڤایەتی خۆیان لەبیرکردووە و ویژدانی خۆی کپ کردووە و بەستویەتیەوە.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نوێنەری رەسەنی ئەقڵیەتی داعشە

لە کوردستان شەڕێکی قڕکردنی زۆر نائەخلاقی بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دەسەڵاتداری ئەردۆغان- باخچەلیی فاشیست کە ئامانجیانە گەلی کورد جینۆساید بکەن، لە دژی پیرۆزییەکانی گەلی کورد هەموو جۆرە هێرشێکی نائەخلاقی ئەنجام دەدەن و لەم رێگەیەوە پەسن و پۆزی سەرکەوتن لێدەدات. هێندەی دەوڵەتی تورک، بە تایبەتیش دەسەڵاتداری ئەردۆغان- باخچەلیی فاشیست هیچ ئەقڵیەتێک بوونی نییە بە کردەوە نامرۆڤانەکانیانەوە پەسنی خۆیان نادەن. هەموو رۆژێک منداڵانی کورد، عەرەب، تورکمان و سوریانی تیرۆر دەکەن، ئەوەش بۆ هەموو جیهان رووماڵ دەکات. عەفرین و سەرێکانی داگیردەکات و گەلی ناوچەکە لە زێدی خۆیان هەڵدەتەکێنێت و ئاوارەیان دەکات، کە بە هەزاران ساڵ لەسەر ئەوێ کولتوری کۆنی خۆیان درێژە پێدەدەن. بەم جۆرە سیاسەتی قڕکردن کە لە هەموو جیهندا وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی قەبوڵکراوە، بەڕێوەدەبات. پێکهاتەی دیموگرافی هەرێمەکە دەگۆڕێت و کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چەتە جیهدایەکانی وەک داعش، نوسرە و تەحریر شام ئامادەدەکات کە مەترسین بۆ سەر هەموو جیهان. بەکردەوەکانیان بەردەوام دەبنە مایەی ناسەقامگیری و ستەم لە مرۆڤەکان دەکەن بۆ ئەوەی لەناوچەکانیان کۆچبەریان بکەن. بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆیان بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بشارنەوە، چەکی قەدەغە بەکاردەهێنن و لە دژی گۆڕەپانەکانی گەریلا راستەوخۆ گازی کیمیایی بە کاردەهێنن و بەم جۆرە دەیانەوێت بگەنە ئەنجام. کاتێک لەوەش نەگاتە ئەنجام، ئەو کاتە لە دژی پیرۆزییەکانی گەلان هێرش دەکات و هەوڵ دەدات کە کۆمەڵگا ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات.

گۆشەگیری ڕەها لەسەر رێبەر ئاپۆ، ئەو سیاسەتە قڕکردنەیە کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە

سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان بە هێرشەکانی دژ بە پیرۆزییەکانی گەلی کورد بە ڕوونی ئاشکرای کردووە کە ئەو نوێنەری ڕاستەقینەی عەقڵییەتی داعشە. لە رابردووەوە تا ئەمڕۆ، لە مێژووی تێکۆشان بۆ ئازادیی کوردستان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، خەڵکانی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕی تورکیا هەموو جۆرە هێرشێکی نا مرۆڤانەی ئەنجامداوە. گەلانی میزۆپۆتامیای کۆمەڵکوژ کردووە  و تەرمی پێشەنگەکانی ڕفاندووە و و ریزی لە سێدارەدانی داناوە و لە رێگەی سەپاندنی کۆچبەرکردن گوشار و سەرکوتی بە خراپترین شێوە ئەنجامداوە و بە ڕفاندنی پێشەنگەکانی گەل هەولی داوە ترس لە کۆمەڵگادا دروست بکات. هەرچەندە سەد ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی تەرمی ڕفێنراوەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئەم کردەوە کۆمەڵکوژکاریانەی کە لە سەردەمی شێخ سەعید، ئاگری، دۆڵی زیلان و دەرسیم ئەنجام دراون، لە تورکیا وەک سیاسەتی دەوڵەت ئەنجام دراوە. ئەمڕۆش بە گۆشەگیریی ڕەها  لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، دەیەوێت سیاسەتی مێژوویی جینۆساید بگەیەنێتە ئەنجام.

سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنی بەهاکانی مرۆڤایەتین

کاتێک داعش هێرشی دەکردە سەر شوێنێک، سەرەتا شوێنە پیرۆزەکانی ئەو شوێنەیان دەکردە ئامانج. ئەو سەرانەی کە بڕیان، ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە لەناویان برد، ئەو بەها ئاینییانەی کە لەناویان برد هێشتا لە مێشکماندان. لەم دواییانەدا لە دێرەزۆر چەتەکان بە سەرکردایەتی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆڕستانەکانیان وێران کردووە و گۆڕستانی منداڵانی شەهیدی گەلی عەرەبمان تاڵان کردووە. ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی لە باکوری کوردستان  هەمان شت بەرامبەر بە تەرمی گەریلاکان و گۆڕستانەکان ئەنجام دەدات. ئەمەی نەک تەنها لە باکوری کوردستان ئەنجامداوە بەلکۆ لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانیەش ئەنجامی داوە. لە خەرزان بە سەدان تەرمیان لە شوێنی خۆیان دەرهێنا و لە تەنیشت جادەیەک لە کیلۆس خرانە ژێر خاک. هەروەها هێرشی کردە سەر ئامەد، سێرت، وان و جۆلەمێرگ. لە هەر شوێنێک پیرۆزی گەلی کورد هەبێت،هێرش دەکاتە سەر ئەوێ. لە بەرامبەر تەرمی گەریلاکان کردەوەی وا درندانەی ئەنجام داوە کە هاوشێوەی ئەوە لە جیهاندا نەبینراوە. زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو هەموو کارانە بۆ ڕێگریکردنە  لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و زیندوبوونی  پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و ئەمڕۆش بە جیهانی. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بە باشی ببینێت. شەهیدانمان بە بەرخۆدانی گەورەی خۆیان ڕێگای سەرکەوتنیان خۆش کرد. ئەردۆغانی فاشیست و دەوڵەتی تورکی قرکەر لەم هێزەی  شەهیدەکانمان دەترسن. هەر بۆیە دەست لە کردەوە دڕندانەکانیان هەڵناگرن. بەڵام ترس لە مەرگ و ئەجەل هیچ سودی نییە. هەروەک چۆن بە قوربانیدانی گەورەی هەزاران شەهیدمان درندەیی داعشمان تێک شکاند، ئەردۆغانی فاشیست و دەوڵەتی تورکی قڕکەریش لە شکست و لەناوچوون ڕزگار نابن. بێگومان لە کۆتاییدا دۆزی رەوای گەلی کورد سەرکەوتوو دەبێت.

پێودانگی باسکردنی بەهای مرۆڤایەتی، ئەوەیە کە مرۆڤ لە بەرامبەر جینۆسایدی گەلی کورد بوەستێتەوە

بێ گومان ئەمە تەنیا ئەو کاتە دەستەبەر دەبێت کە مرۆڤ زیاتر خۆی  رێکبخات و زیاتر بە دەوری بەهاکانەوە کۆببێتەوە و ئەو ترسە بشکێنن کە فاشیزم دروستی کردووە و بەم شێوەیە بەرەو بەرخۆدانی کۆمەلگە هەنگاو بنێن. مامەڵە و هەڵسوکەوتی گەلە وڵاتپارێزەکەمان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دژبەری شکۆمەندی، بێ هاوتایە. هیچ کۆمەڵگایەک ئەو بێڕێزی و سووکایەتییە قبوڵ ناکات کە بەرامبەر بە 'مردووەکانی' دەکرێت. ئەمە بۆ گەلی کورد گرنگیەکی زیاتری هەیە.  ئه وانه ی له به ڕامبه ڕ ئه شکه نجەدانی  جەنازەی گەریلادا بێدەنگ دەبن، چاو بەسەر ئەوەدا دەنوقێنن کە چاوی شەهیدەکانمان دەرهێنراون و گۆرستانەکان وێران کراون و  به ترسەوه پێشوازی دەکەن، نابێ به خۆیان بڵێن من مرۆڤم، کوردم و بەرگری لە بەها دیموکراتیە شۆڕشگێڕییەکان دەکەم. لە کوردستان و تورکیا مەرجی یەکەمی مرۆڤبوون و دیموکرات بوون ئەوەیە کە خەڵک لە دژی کۆمەڵکوژیی کورد بوەستنەوە. ئەو هێرشانەی کە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدەن، هێرشی سیاسەتی بە ئەنجام گەیاندنی قڕکاریە مێژووییەکانیانە. داگیرکردنی هەموو کوردستان سیاسەتی بنەڕەتی ئەوانە. ئەوان دەیانەوێت بە لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی کورد، کە بە فکری ڕێبەر ئاپۆ کەوتۆتە نێو ڕێگای ژیانی ئازادەوە، بگەن بە ئەنجام . لە دژی  گۆڕستان و تەرمی گەریلاکان هێرش دەکات و کۆمەڵکوژی لە زیندانەکان ئەنجام دەدات و چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت و لە ڕۆژئاوا، مەخمور، شەنگال و باشوور بە بێ دەستپاراستن لە منداڵان، بەساڵاچووان، ژنان و پیاوان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات ئامانجەکەی بپێکێت. کەواتە پێویستە بلێین ئیتر بەسە بوەستە، هێرشکردنە سەر شەهیدەکانمان و گۆڕستانەکانمان وەک هێرشە لە دژی مرۆڤایەتیمان و کەرامەتمان ببینین و لە دژی بوەستینەوە. دەوڵەتی تورکی بکوژ هەموو جۆرە هێرشێک دژی بەهاکانمان ئەنجام دەدات و بە ڕەوای دەزانێت. لە بەرامبەر ئەمەشدا ئێمە ماف و بەرپرسیارێتیمان هەیە لە ڕێگەی هەر جۆرە چالاکییەک بەهاکانمان بپارێزین. ئەگەر ئەمە بکەین، ئەوا شەهیدەکانمان لە رێگای بێکۆتاییان دەگەنە ئارامی. ئەگەر ئەمەمان کردبێت دەتوانین بڵێین مرۆڤین و ویژدانمان هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خاوانداریەتی دەکەن لە بەها مرۆڤایەتیەکان و ویژدانیان پیس نەبووە، بەرانبەر بە دڕندەیی ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی و دەوڵەتی  تورکی  بکوژ  بوەستن و پێی بلێن بوەستە. هەموو کۆمەڵگە هەڵسێننە سەرپێ و بەهێزتر خاوەنداریی لە شەهیدان و بەها پیرۆزەکانمان بکەن. ئێمە دەڵێین کە بە هەموو جۆرە چالاکیەک پاراستنی پیرۆزیەکانمان، هۆکار و پاڵنەری مان و نەمانمانە".

هـ . ب