هێرشکرایە سەر مەراسیمی یادکردنەوەی بۆزۆ یەڵماز، ٣ کەس دەستگیرکران
بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی زیندانی نەخۆش، بۆزۆ یەڵماز، مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا. سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر مەراسیمەکە و ٣ کەسیان دەستگیر کرد.
بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی زیندانی نەخۆش، بۆزۆ یەڵماز، مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا. سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر مەراسیمەکە و ٣ کەسیان دەستگیر کرد.
زیندانی نەخۆشی دژوار، بۆزۆ یەڵماز، لە ١٨ ی ئابی ٢٠٢٢، لە گرتووخانەی تیپی T ژمارە ٢ ی ڕحا کوژرا. لە ساڵیادی کوشتنەکەی، لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی یوکاری گۆلکو ئەسیر لە گەڕەکی گۆگان لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا یادکرایەوە. بێجگە لە ماڵباتی یەڵماز، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، عومەر ئۆجالان، نوێنەرانی هەدەپە و دەبەپەی ڕحا و چەند کەسی تر بەشداری یادەکە بوون.
"لەبەر کوردبوونی کوژرا"
چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کورد دەستی پێکرد. پاشان، عومەر ئۆجالان، گوتی: "هەڤاڵمان بۆزۆ، سەرۆکی شارەوانی پێشووی گۆگان بوو. هەرچەن لەلای گەلەوە هەڵبژێردرا، بەڵام بە قەیوم جێگەی گیرایەوە، سەرۆک شارەوانییەکان دەستگیرکران و ئیرادەی گەل پێشێلکرا. هەڤاڵەکەمانمان خرانە زیندان و ڕووبەڕووی ستەم بوونەوە. یەکێکیان هەڤاڵ بۆزۆ بوو. هەمووان دەیانزانی ڕەوشی باش نییە. هەرچەن هەوڵماندا، ئازاد نەکرا و پێش ساڵێک لە زیندان، کوژرا".
کاتێک ئۆجالان قسەی دەکرد، سەربازێک هەڕەشەی لێ کرد، بەو پاساوەی "لێدوان لە گۆڕستان قەدەغەیە". سەرەڕای ئاستەنگی سەربازەکان، ئۆجالان درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی: "هەڤاڵە کوژراوەکەمان سیاسەتمەدارە. لەبەر کوردبوونی کوژرا. ئێستەش لێرە، زوڵم لە ئێمە دەکرێت".
"٣ کەس دەستگیرکران"
پاشان سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر جەماوەرەکە. جەماوەر بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و هەلهەلە وەڵامیان دانەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا. وتەبێژی پارتی چەپی سەوزی پارێزگاکە، سەنەم ئەریش، ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە، ئەنەس ڕاکیم، ڕاوێژکاری پەرلەمانتاری چەپی سەوزی ڕحا عومەر ئۆجالان، نوح مێرت توران، دەستگیرکران.