هێرشی داگیرکاری و خیانەت لە شەرناخ شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە لە شەرناخ شەرمەزارکرا، پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ڕایگەیاند خیانەتی پەدەکە لەبیر ناکرێت.
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە لە شەرناخ شەرمەزارکرا، پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ڕایگەیاند خیانەتی پەدەکە لەبیر ناکرێت.
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ی شەرناخ پەیوەست بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان لە ناوچەی هەزەخ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست، ئەندامانی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان و پەرلەمانتاران و چالاکوانان ئامادە بوون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی هەزەخ عەدنان بەل خوێنرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان ئاستەنگێکی مەزنە لەبەردەم چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد.
بەل ناڕەزایەتی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی، ڕایگەیاند خاکی باشووری کوردستان بە قوربانی مەزن ڕزگارکراوە لەپێناو بەرژەوەندی بچوک وێرانی دەکەن، پەدەکە هەمیشە وەک خیانەتکاری لەیادی گەلی کورد دەمێنێتەوە، دووپاتی کردەوە تێکۆشانی گەلی کورد بەردەوام دەبێت و گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت ئەم تێکۆشانە شکۆدارە لەناوببەن و تێکی بدەن و ئاستەنگی بکەن، لەبەردەم دادگای مێژوودا مەحکومن بە لەناوچوون".
"خیانەت قبووڵ ناکەین"
پاشان پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان تورکیا لە چوارچێوەی ئامانجی میساقی-میللی هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، دووپاتی کردەوە سەرەڕای بانگەوازەکانمان بۆ یەکێتی کوردان، بەڵام هەندێک بۆ بەرژەوەندیی بنەماڵە و عەشیرەت، باشووری کوردستانیان کردە ناوەندی شەڕ و کوشتن، گوتی: "دەبێت بزانن دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ دوژمنایەتی لایەنێک ناکات، بە ئامانجی میساقی-میللی چاودەبڕێتە موسڵ و کەرکوک و هەولێر. ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن، ئەم ڕاستییە نابینن؟ لە مێژوو فێر نابن؟ بانگەواز دەکەین، ئێمە خیانەت قبووڵ ناکەین. نابێت بەگوێرەی بەرژەوەندیی شەخسی و بنەماڵەیی و عەشیرەتی بجووڵێنەوە، پێویستە بەرژەوەندیی نەتەوەیی ڕەچاو بکەن".
"کۆتایی بە هاوکاری بهێنن"
ئویساڵ ڕایگەیاند ئەم هێرشە بۆ سەر کوردستان کاریگەری لەسەر کورد و عەرەب و تورک دەکات، هۆکاری قەیرانە ئابووری و دیپلۆماسییەکان ئەم سیاسەتی شەڕەیە، گوتی: "پێویستە هەموو پارتە کوردستانییەکانی باشوور و لەنێویاندا پەدەکە، شوێنی خۆیان بزانن دژی ئەو کەسانەی لە چیاکاندا کورد دەکوژن. ئێمە لەم ڕەوشە بێزارین. بە دەوڵەتی تورک دەڵێین، چارەسەر شەڕ نییە، ئاشتی دیموکراتیک و قبووڵکردنی ستاتۆی کوردانە. بانگەوازمان بۆ پەدەکە ئەوەیە، ئەم خیانەتە لەبیر ناکرێت. دەست لە هاوکاری هەڵبگرن. دژی ئەم داگیرکارییە، کۆتایی بە خیانەتی خۆتان بهێنن".
پاشان جەماوەر چالاکی دانیشتنیان دەست پێ کرد و چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.