هێرشی داگیرکەران بەردەوامە
هێرشی وشکانی و ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکان بەکاردێت.
هێرشی وشکانی و ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکان بەکاردێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیاندنێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
«لە هەرێمی خواکورک؛
سوپای داگیرکەری تورک لە ٧ ی ئایار لە کاژمێر ١٥:٥٥ هێرشی کردە سەر گردی شەهید ئاخین، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.
لە هەمان بەروار، کاتژمێر ١٦:٣٠، هێزەکانمان لە گردی شەهید شاهان وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەریان دایەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛
سوپای داگیرکەری تورک لە ٦ و ٧ ی ئایار، سێ جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سەیدا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک، لە ٥ ی ئایار، حەوت جار دەشتی کافیای بۆردوومان کرد.
لە ٦ و ٧ ی ئایار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە هەردوو گردی جودی و ئێف ئێم، هەروەها سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە سەیدا، ٢٦ جار بە تۆپ و تانک و چەکی کیمایی سوپای داگیرکەری تورک بۆمباران کران.
سوپای داگیرکەری تورک دەیەوێت بە بولدۆزێر سەنگەرەکانی بەرخۆدان هەڵوەشێنێتەوە».
ف.ق