هێرشی داگیرکەری لە لیماسۆڵ شەرمەزارکرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان لە شاری لیماسۆڵی قوبرس لەلایەن کوردانەوە شەرمەزارکرا.

چالاکیەکە لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە شاری لیماسۆڵ دەستیپێکرد. دوای خولەکێک رێزگرتن بەرەو پارکی مۆلۆس بەردەوام بوو.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و یەژەکە – ئە بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'تیرۆسیت ئەردۆغان'،'بکوژ دەوڵەتی تورک'،'بژی بەرخۆدانی گەریلا' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە. لە پارکی مۆلۆس سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە بیانووی پەکەکە هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی کورد.

لەزگین سەرحەد وتی، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانی مێژوویی گورز لە داگیرکەران دەوەشینن. گەلی کورد و دۆستەکانیان ناچارن شایەنی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە بن."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق