هێرشی داگیرکەریی سوپای تورک بۆ سەر گارە؛ شەڕێکی قورس لە ئارادایە
سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانێکی قورسی ناوچەى گارەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد و هێزێکی زۆری سەربازیی بردە ئەو ناوچەیە.
سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانێکی قورسی ناوچەى گارەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد و هێزێکی زۆری سەربازیی بردە ئەو ناوچەیە.
سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى جەنگی و کۆپتەری کۆبرا لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دەستیکرد بە بۆرمانێکی قورسی ناوچەکانی پرزێ، بەرگارێ و سیانی لە گارە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە دوای بۆردومانەکە ژمارەیەکی زۆر سەربازی بردە ناوچەى سیانێ.
شەڕ لەو ناوچەیە لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکردووە و شەڕەکە بەردەوامە.
هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشی کۆپتەرەکانی کۆبرایان دایەوە، کە گارەیان بۆردومان دەکرد و بەو هۆیەوە کۆپتەرەکان ناچار بوون لە ئاسمانی گارە بکشێنەوە.
ژ.ت