هێرشی هێزەکانی ئێران بۆسەر کۆڵبەران: ٢ کۆڵبەر بریندار بوون

جارێکی دیکە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە هەرێمی نەسودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشییان کردەوە سەر کۆڵبەران و ٢ کۆڵبەر بریندابوون.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، دوو کۆڵبەری کوردى خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندرا کراون و ئاماژەی بەوەداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ئەو دوو بریندارە بۆ شاری بانە گوازراونەتەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی کەمال مەحموودی تەمەن ٤٠ ساڵ و شوکروڵڵاى تەمەن ٢٤ ساڵى خەڵکی شاری بۆکان لە سنووری نەوسوود لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

دەشڵێن: ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گوازراونەتەوە کە لە کەمەر، پشت، ڕان و بازو بە سەختی برینداربوون.