هێرشی موشەکی لە دژی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زیلکانی موسڵ ئەنجامدرا
لە دژی بارەگای سەربازیی سوپای تورک لە ناوچەى زیلکان لە نزیک شاری موسڵ هێرشی مووشکی ئەنجامدرا.
لە دژی بارەگای سەربازیی سوپای تورک لە ناوچەى زیلکان لە نزیک شاری موسڵ هێرشی مووشکی ئەنجامدرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسێکی عێراقی بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندوە، هێرشێکی موشەکی کراوەتە سەر بنکەی سوپای تورک لە ناوچەىی زیلکان لە نزیک موسڵ.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ٥ مووشەک ئاراستەى بنکەی سەربازیی سوپای تورک لە زیلکان کراوە.
تا ئێستا نازانرێت هێرشەکە لەلایەن چ کەسانێکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، کە مووشەکەکان یەک لە دوای بەرەو بنکە سەربازییەکەى سوپای تورک تەقێنراون.
ژ.ت