حەسۆ ئیبراهیم: ئۆپراسیۆنەکەی شەنگال وەڵامێکە بۆ دوژمنانی ئێزدییەکان

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال حەسۆ ئیبراهیم ئۆپراسیۆنی یەبەشەی لە دژی سیخوڕەکان بەرزنرخاند و دەستنیشانی کرد کە ئۆپراسیۆنەکە وەڵامێکە بۆ نەیاران.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال حەسۆ ئیبراهیم لەبارەی ئۆپراسیۆنی یەبەشە و هێزە ئەمنییەکانی شەنگال لە دژی سیخوڕەکان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF)کرد.

حەسۆ ئیبراهیم وتی، "لەسەر ناوی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دەستخۆشی لە یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگال دەکەین، بە هۆی ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەنجامیانداوە.

ئێمە دەستخۆشی لەو کەسانە دەکەین کە پستیوانیان لەو ئۆپراسیۆنە کردووە. لەبەر ئەوەی کارێکی سەرکەوتووانە و پیرۆزیان بە ئەنجام گەیاندووە. بووەتە وەڵامێک بۆ دوژمن، بووەتە وەڵامێک بۆ ئەو خائینانەی لەناوماندان و دوژمنی ریشەی ئێزدییەکانن. دەستخۆشی لەو هێزانە دەکەین کە هەنگاوێکی بەم جۆرەیان ناوە.

ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە لە کاتێکی لەم جۆرەدا، دانپێدانانی دەستگیرکراوان، مایەی دڵخۆشی زۆر بوو بۆ دایک، خوشک، منداڵ و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان. زۆر گرنگ بوو. ئۆپراسیۆنی لەم جۆرە لە هەموو کاتەکاندا گرنگن. بەڵام لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شتێکی زۆر گرنگ بوو. بووە وەڵامێک بۆ دوژمن. وەڵامێک بۆ ئەو پلانانەی بەسەر شەنگالدا دەسەپێندرێن".

هـ . ب