هۆشدارییەک لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانینەوە
فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین هۆشداری بەو کەسانەدا کە خزمەتی داگیرکەران دەکەن و وتی، " ئێمە داوایان لێدەکەین با دەست لەوکارانەی خۆیان کەخزمەت بەداگیرکەر دەکات و دوورە لە پێوانەکانی وڵاتپارێزی بەردەن ."
فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین هۆشداری بەو کەسانەدا کە خزمەتی داگیرکەران دەکەن و وتی، " ئێمە داوایان لێدەکەین با دەست لەوکارانەی خۆیان کەخزمەت بەداگیرکەر دەکات و دوورە لە پێوانەکانی وڵاتپارێزی بەردەن ."
فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری تووند دەدات بەو کەسانەی کە خزمەت بەداگیرکەران دەکەن و داوایان لێدەکات کە واز لە کردەوەکانیان بهێنن.
دەقی راگەیەنراوەکە:
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەهەر دەڤەرێکی کوردستان و هەرە دوایی لە گارێ و حەفتانین بەرخۆدانێکی بەهێزیان نیشاندا و بۆگەلی کورد سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد. گەلی ئێمە بەو ورە و هێزەی کە لە گەریلا وەری دەگرێت، بە ورە و ڕۆحی گارێ ڕژانە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و جارێکی تر نیشانیاندا کە ئەوان گەلی سەرهەڵدانن."
لە قۆناغێکی ئاوەهادا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەست لە پلانی داگیرکاری خۆیان بەرنادەن و دەخوازن زیاتری بکەن. بەتایبەتی دەخوازن هەندێک کەس لە باشووری کوردستان تێوەگلێنن و ئەوان بۆ ئامانجە قڕێژەکانیان بەکار بهێنن. لەئەم چوارچێوەیە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی مادی هاوکاری داگیرکەران دەکەن، لە حەفتانین لە کاری ڕێگە و لە گارێ کاری کۆردینە دەکەن. لە کوردستان بۆ داگیرکاری سەربازی ڕێگە درووست دەکرێت. کارکردن لە درووستکردنی ڕێگەی سەربازی بەواتای خزمەتی دوژمنە و ئەو کردەوەیە تاوانیکی گەورەیە لە دژی گەل.
کەسانێک کە بۆ خزمەتی داگیرکەراندا کار دەکەن پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ئێمە هۆشدارییان پێدراوە. گەلێک کەسان ڕووی ڕاستەقینەی دوژمن-یان بینیوە و وازیان لە خزمەتکردنی داگیرکەر هێناوە. بەڵام هەندێک کەس هێشتا بە بەردەوامی خزمەتی داگیرکەر دەکەن و لە داگیرکاری باشووری کوردستان ڕۆڵ دەگێڕن. ئێمە جارێکی تر داوایان لێدەکەین کە با دەست لەم کردەوەیە بەردەن و خزمەتی دوژمن نەکەن ئەم کارەیان دوورە لە پێوانەکانی وڵاتپارێزی."
ک-ش