بە دیمەن

حسێن حاجی: عێراق دەرگایەک بگرێت ئێزدییەکان ١٠ دەرگا دەکەنەوە

حسێن حاجی: "هەندێک هێز و لایەن کە تۆمەتبارن بە فەرمانی کۆمەڵکووژی لەدژی ئێزدییەکان، نایانەوێت دۆزی قڕکردنی ئێزدییەکان بەڕێوەبچێت. گەلی شەنگال شەڕی یاسایی بەڕێوەدەبات. ئەوان دەرگایەک بگرن بەدەیان دەرگا دەکەینەوە."

دوای ئەوەی کە عێراق بابەتی ناساندنی کۆمەڵکووژی ئێزدییەکانی لە کارنامەی خۆی لابرد، پەرلەمانی عێراق لە ٢١ی کانوونی دووەم کۆبوویەوە و ٣ یاسایی بنەڕەتی بە ڕێکەوتنی هەموو پێکهاتەکانی پەرلەمان دەکرد. یەکێک لەو یاسانە دەکردنی 'لێبوردنی گشتی'یە کە بە هەزاران تۆمەتباری داعش و پاشماوەکانی بەعس ئازاد دەکرێن. کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی شەنگال لە بەرانبەر ئەم یاساییە داژیەتی نیشان دەدات. بە چالاکی و ڕاگەیاندراو هەڵوێستی خۆی نیشاندەدات.

ئەندامی کوردیناسیۆنی هێز و پێکهاتەکانی شەنگال حسێن حاجی دەربارە یاسا و سیاسەتی عێراق لەسەر شەنگال بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و گوتی: "گەلۆ دەستێک لە پشت ئەم دۆخەوە هەیە؟ هێزە سوونییەکان، شیعە و کورد ٣ یاسای بنەڕەتیان لە بەرژەوندی خۆیان دەرکرد. ١٣-١٤ دەوڵەتی نێونەتەوەیی دانیان بە قڕکردنی ئێزدییەکان نا، بۆچی پەرلەمانی عێراق بە دەنگ نایەت؟ هەندێک هێز و لایەن تۆمەتبارن بە فەرمانی کۆمەڵکووژی لەسەر ئێزدییان، نایانەوێت دۆزی کۆمەڵکووژی ئێزدییان بەڕێوەبچێت".

حسێن حاجی ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت کە بۆچی ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و گوتی: "ئەمڕۆ بڕیارێک دەدەن کە ئەو کەسانەی کە داعشن، ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی ئێزدییەکانە، شیعەکاندا هەیە لێبوردنی گشتیی بۆ ئەوان دەکراوە. تاوەکو ئێستا بە دەیان سەرۆک وەزیر، سەرۆک کۆمار گۆڕاوە بەڵام دۆخی شەنگال چارەسەر نەبووە، ئیدی بەسە."

وتیشی: "ئەمڕۆ دەنگی خۆمان دەگەیەنینە پەرلەمانی عێراق بە تایبەت دادگای باڵای عێراق کە لەسەر ئەم پرسە ڕاوەستە بکات و حەقی ئێزدییەکان نەفەوتێت. ئەگەر مافەکانمان لە دادگای فیدڕاڵ بفەوتێت، ناچارین دەنگی خۆمان بگەیەنینە دادگای نێونەتەوەیی. ئێزدی هەرگیز دەست لە مافی خۆی هەڵناگرێت".

لە کۆتایی قسەکانییدا حسێن حاجی ئاماژەی بەوەکرد کە چۆن ساڵی ٢٠١٤ شەڕڤانمان پارێزگارییان لە خاکی شەنگال کرد و ڕێگەیان نەدا شەنگال بکەوێتە دەستی داعش، ئەوە ئەمڕۆش گەلی شەنگال وەک ئەو شەڕڤانانە شەڕی یاسایی بەڕێوەدەبات و ئەم پەیامەی بۆعێراق ڕاگەیاند: "ئەوان دەرگایەک بگرن، بە دەیان دەرگا دەکەینەوە."