سەرەتای سیمینارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان حەسەن جودی باسەکەی پێشکەش کرد وتی: لەسەردەمی سیستەمی سەرمایەداری وەکو عەقڵەت و دامو دەزگا، ئەم سیستەمە سەرلەبەری لە سەر شەڕی تایبەت بنیاد نراوە، ئێمەش لەم سەردەمەدا دەژین، ٩٥٪ی شەڕی داگیرکران لە دژی کورد شەڕی تایبەتە، بە تایبەتیش باشوری کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد: بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەزنتر دەبێت و لە دژی شەڕی تایبەت دەوەستێتەوە و درک بە شەڕی تایبەت دەکات، دەزانێت چۆن هەڵی بوەشێنێتەوە، دەبێت ئەم شەڕی تایبەتە بناسینەوە بۆ ئەوەی ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بدۆزینەوە.
لە پێناسەکردنی شەڕدا وتی: شەڕێک هەیە پێی دەوترێت شەڕی ڕەوا بۆ خۆپاراستن، شەڕێکی دیکە هەیە شەڕی داگیرکەرانە، لەوەتەی دەسەڵات هەیە بۆ چەوساندنەوە لە دژی ئەو کۆمەڵگایانەی دەیانەوێت بە ئازادی بژین.
باسی لە دروستبونی دەسەڵات و شێوازەکانی کرد وتی: لەوکاتەوەی دەسەڵات پەیدا دەبێت لە سەر فۆڕمەکانی دەوڵەت، شەڕ دەکات هونەر و زانست و بەو شێوەیە پێناسەی دەکات، بۆ بەڕێوبەردنی ئەو شەڕەش دەتوانیت پەندی لێ وەربگریت و ئەنجامی لێ وەربگریت، هەر لەوکاتەوە شەڕی تایبەتیش بووەتە بەشێک لەو هونەر و زانستە، ئێستا کردویانە بە ئاکادیمیا، ئیتر پێناسەیەکی دیکە وەردەگرێت و پێی دەڵێن هونەری خەڵەتاندن، بۆمان دەرەکەوێت ئەوەی هونەری کردوە بە شەڕ، شەڕی تایبەتە، بەشە زۆرەکەی شەڕ لە مێژوودا، شەڕی تایبەتە.
جودی ڕونیشیکردەوە: شەڕی تایبەت بە بەرنامه بەڕێوە دەچێت و شەڕێکی گشتگیر و هەمەلایەنەیە، شەڕی تایبەت کۆی کۆمەڵگا بە ئامانج دەگرێت، شەڕێکی ڕۆحی و فکری و مەعنەویە، ئەگەر بڵێین شای شەڕەکان، هەڵە نیە، چونکە شەڕێکی ئاڵۆزە، ئەو کۆمەڵگایانە دەکاتە ئامانج کە لە شەڕی سەربازی ئەو گەلەریدا شکستیان نەهنێاوە، هاوشێوەی باکوری کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، زۆر کات لە کاتی دیالۆگ یان لە کاتێکدا ئاشتی بەڕێوە دەچێت.
لە قسەکانیدا ڕونیشیکردەوە ئەم جەۆرەی شەڕ: لە ناو کۆمەڵگە سێ چین بە ئامانج دەگرێت، کە یەکەمیان ژنە، دووەمیان گەنجە سێیەمیان منداڵە، یەکێک لە ناوەندەکانی شەڕی تایبەت و سیستەمی سەرمایەدای هۆلیودە، لە سیستەمی سەرماریەداری لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بە دواوە، ئیتر ئەکادیمیا و ناوەندی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە، زۆر لێکۆڵینەوە لە سەر شەڕی تایبەت کراوە، دەوڵەتی تورک تەنیا دەوڵەتە فەرمانگەی تایبەت و ئاشکرا هەیە بۆ شەڕی تایبەت، لە ناو ناتۆش دەزگای تایبەت هەیە بە شەڕی تایبەت و پێی دەوترێت گلادیۆ، هەموو کودەتا و کوشتنی شۆڕشێگڕەکان ئەو دەزگایەی ناو گلادیۆ بە ڕێوەی دەبات لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنانەت یەکێتی سۆڤیەت شەڕی تایبەت ڕوخاندی.
ئاماژەی بە ڕۆڵی شەڕی تایبەت لە دۆسیەیە شەنگالدا کردو وتی: شەڕی تایبەت لە شەنگالیش ڕویدا، لە ڕێگەی دروستکردنی چینی خائین و خۆ فرۆشەوە، هیچ داگیرکاریەک بێ چینی خائین سەرناکەوێت.
وتیشی: ئەو چینە خائینە بە ئاشکرا دەبینین، ئەگەر چینی خائین لە کوردستاندا نەمێنێت حاڵی داگیرکەر خراپ دەبێت، بەشێکی شەڕی تایبەت بە دروستکردنی حیزبی خائین و بنەماڵەی خائین و کەسایەتی خائینبەڕیوە دەجێت و داگیرکاریەکانیان و شەڕە تایبەتەکانینان بە خائینەکان ئەنجام دەدەن، وەکو ئەوەی لە دژی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و شێخ مەحمود و چەندین سەرکردەی دیکە ڕویداوە.
حەسەن جودی وتیشی: دەبێت سەر لە نوێ مێژووی باشوری کوردستان بنوسرێتەوە، ئێستا لە باشوری کوردستاندا بە سێ ئاراستە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت، یەکەمیان بە ڕەوتی لیبراڵیەوە، دووەم بە ناوی ڕێکخراوی مەدەنیەوە هەوڵەدەن کۆمەڵگای کوردی کۆنترۆڵ بکەن، سێهەمیشیان سۆزانیخانەکان کە ئەوەش ڕێگایەکە بۆ بەرێوەبردنی شەڕی تایبەت.
ف.ق