هەڤاڵ ئەبوبەکر: هێرشەکان بۆ سەر سنووری پارێزگاکەمان شەرمەزار دەکەین
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی چەتری شەرمەزار کرد و گوتی: "شەڕ و پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن".
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی چەتری شەرمەزار کرد و گوتی: "شەڕ و پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن".
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی چەتر گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون.
پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان دەکەین".
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت: "درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا دەنێرین و ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا بوونە قوربانیی".
پارێزگاری سلێمانی لەکۆتاییدا دەڵێت: "شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار".