هەوڵە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پلانە داگیرکارییەکانیدا خۆی ئامادەی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکات. دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی.

دەوڵەتی تورک بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی غەیر لە کۆنتروڵی یەکە پاسەوانییەکانی سنووری عێراق زنجیرە دیدارێکی لەگەڵ هێزەکانی سەر بە پەدەکە لە باشووری کوردستان ئەنجامداوە.

بەشێک لەو کەسانەی کە لە وێنەکانی کۆبوونەوەکاندا لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا بڵاو بوونەتەوە، ئەو کەسانەن کە پێشتر لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ــەوە دوای دەستکەوتنی وردەکاری پلانی نوێی داگیرکاری ڕاگەیاندنی لەسەر کردبوو. بەم داتایانە جارێکی دیکە سەلمێندرا کە یەکینەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە ڕاستیدا هێزی زێرەڤانی و گوڵانی پەدەکەن.

دوای ئەم پێشهاتە پێشبینی دەکرێت لەچوارچێوەی پلانی نوێی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا کۆببێتەوە.

لە هەواڵی پەیوەندیدار بەم دیدارە و بە تایبەت لە ئاژانسی هەواڵی فورات، باس لەوە کراوە، لیوا مەتین توکال، سەرۆکی دووەمی سوپای تورکیا و شاندەکە بەناو لەگەڵ "یەکەی پاسەوانی سنووری عێراق" کۆبوونەوە، لە کاتێکدا لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر پرس هاتە ئاراوە؛ هەموو ئەو کەسانەی کە پێیان دەوترێت "بەرپرسانی عێراقی" لەو وێنانەی کە لە کۆبوونەوەیەدا دەردەکەون، هێزەکانی پەدەکەن. لە وێنەکەدا نیشانە و لۆگۆی دوو بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە جۆرێ تەم کرابوو بۆ ئەوەی ڕوون نەبێت سەر بەهێزی باشوورن.

دیارترینیان بەهزاد لوقمان مەلا مستەفایە کە بەرپرسی هێزەکانی پەدەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە یەکێک لەو کەسانەی لەم وێنانەدا دەبینرێت، دلیر فەرزەندە، کوڕەزای هۆشیار زیباری، بەرپرسی هێزێکە بە ناوی یەکینەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، کە پێشتر ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاشکرای کردبوو و بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەپێی پێشهاتەکانی ناوچەکە بانگەشەی ئەوە کراوە کە یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و ثابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق لە ١٤ی ئاداردا چاویان بە یەکتر دەکەوێت. باس لەوەدەکرێت ئۆپەراسیۆنی دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە بێت و هەردوولا تاوتوێی بژاردەکانی هێرشی ئاسمانی سەرتاسەری و ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە هەندێک شوێن دەکەن.