هەولێر؛ چەپەکان، مامۆستا و چاودێران پشتگیری خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، مامۆستا و چاودێرانی سیاسی پشتیوانی خۆیان لەهەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ هەدەپە دەربڕی.

لە نێو بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، ژمارەیەک لە چالاکوان، رۆژنامەنووس، هونەرمەندان و چاودێرانی سیاسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشتیوانی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەردەبڕین، هەروەها پشتیوانیکردنی هەدەپە بەئەرکی هەموو تاکێکی کوردی دەزانن.

راشیگەیاند،لەشاری هەولێرەوە پشتیوانی خۆمان بۆ هەدەپە دەردەبڕین، چونکە هەدەپە لیستی بەرقەرابوونی ئاشتییە لە باکووری کوردستان.

ئاماژەیان بەوەشدا،  پشتیوانیکردنی هەدەپە ئەرکی هەموو تاکێکی کوردە پێویستە پشتیوانی لێبکرێت بۆ سەرکەوتن، چونکە هەدەپە دەتوانێت دیموکراسی و ئاشتی لە دەوڵەتی تورکیا و پارچەکانی تری کوردستان بهێنیتە کایەوە، بۆیە سەرکەوتنی هەدەپە، واتە سەرکەوتنی گەلی کوردە.

هەروەها داوایان لە  هەموو لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان کرد، پشتیوانی لە هەدەپە بکەن، بۆ کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆریەت و هێنانەدی سەقامگیری ناوچەکەدا، دوپاتیانکردەوە ئەرکی هەرچوار پارچەی کوردستانە، پشتیوانی لە هەدەپە بکەن، هەروەها هاوڵاتیانی تورک و باکوری کوردستان بۆ سەقامگیری و هێنانی دیموکراسیەت دەنگ بە هەدەپە بدرێت.

ف.ق