دوێنێ ١٥ی تەمووز ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە و شاندی یاوەری سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڵێن عەبدووڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.
دگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کۆنفرانسی نەتەوەیی و کەیسی شەهید دەنیز تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە بوون.
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان سەبارەت بە دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێوویستە لایەنەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانی کۆببنەوە، ئەو بارودۆخە لەهەمووان دەخوازێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکەین.
لەلایەن خۆیەوە ئەحمەد قەرەموس هەڵوێستەکانی حزبی زەحمەتکێشانی بەرز نرخاند.
شاندی(کەنەکە) سەردانی حزبی شیوعی کوردستان دەکا
هەردوێنێ لە شاری هەولێر شاندی باڵای کەنەکە سەردانی حزبی شیوعی کوردستانی کرد و لەلایەن د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەیوەندییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
دگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و کۆنفرانسی نەتەوەیی و کەیسی شەهید دەنیز تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە بوون، هەروەها بارودۆخی سیاسی ناوخۆی کوردستان و ناوچەکە و جیهان باس کرا.
شاندەکەی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەموس لەگەڵ شاندی بزوتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی مام خدر رووسی کۆبووەوە و پرسە گەرمەکانی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
هـ. ب