هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی: پشتیوانی خۆم بۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەردەبڕم
هونەرمەندی دیاری کورد، نەجمەدین غوڵامی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ـەوە ئەنجام دەدرێت.
هونەرمەندی دیاری کورد، نەجمەدین غوڵامی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ـەوە ئەنجام دەدرێت.
بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، بڕیار وایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدرێت، پەیامەکانی پاڵپشتی بۆ مانگرتنەکە تادێت زیاتردەبن. بەو بۆنەیەوە هونەرمەندی دیاری کورد، نەجمەدین غوڵامی بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریی خۆی بۆ مانگرتنەکە دەربڕی.
پەیامەکەی نەجمەدین غوڵامی بەم جۆرەیە:
"گەلی تێکۆشەری کورد، بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان و زیندانییانی سیاسیی، وەک دەزانن ١٦ـی ئەیلوول دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی"، بەم بۆنەیەوە، پشتیوانی خۆم دەردەبڕم بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، داوا لە کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پشتیوانی ئەم مانگرتنە بکەن لەپێناو ئازادیی و دیموکراسیی، بژی ژن، بژی ژیان و بژی ئازادیی، شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی بەردەوامە و بێگومان سەردەکەوێت، سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە و گرەوی سەرکەوتنی گەلی ئێمە لە یەکگرتندایە".