هەورامی وەک زمانێکی نوێ لە کتێبخانەی میللیی ئەڵمانیا تۆمار دەکرێت

شێوەزاری هەورامی، بەمزووانە وەک زمانێکی نوێ لە کتێبخانەی میللیی ئەڵمانیا تۆمار دەکرێت.

بە هەوڵی چالاکوانان و نووسەرانی کورد، کتێبخانەی میللی ئەڵمانیا بڕیاریدا شێوەزاری هەورامی لە لیستی زمانەکانی زیادبکات.

بە وتەی ئەو چالاکوان و نووسەرە کوردانەی کە لەم کارەدا ڕۆڵیان هەبووە، ئەم هەنگاوەی کتێبخانەی میللیی ئەڵمانیا بایەخێکی تایبەت بە شێوەزاری هەورامی نیشان دەدات و بەرهەم و سەرچاوەکانی ئەم شێوەزارە کوردییە بەم زووانە دەخرێنە ناو لیستە فەرمییەکانی کتێبخانەکەوە.