'هێڵی بەرخۆدانی بێریتان ڕێگەی ئێمەی رۆناک کردەوە'

کوردستانیان لە سویسرا لە کەسایەتی شەهید بێریتاندا، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمیان کردەوە و رایانگەیاند، "هێڵی بەرخۆدانی بێریتان رێگەی ئێمەی رۆناک کردووەتەوە."

لە ناوچەی گیرلافینگنی کانتۆنی سۆلۆزورنی سویسرا لە کەسایەتی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) دا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە. یادەکە لەلایەن کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی سویسرا و تەڤگەری ژنانی کوردی سوسیرا ئەنجامدرا.

لە هۆڵی یادەکەدا پۆسترێکی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکە هەڵواسرابوو. هەروەها هۆڵەکە بە وێنەی ئەو گەریلایانەی کە لەم دواییانەدا شەهید بوون، خەمڵێنرابوو.

نوێنەری کۆماو تەحسین فارقینی و سەدات کوران لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمدا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستانیان کردەوە.

سەلما سورەر نوێنەری یەژەکە – سویسرا، تیشکی خستە سەر گرنگی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و وتی، "ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدانی شەهیدان دەکەین. ئێمە وەک ژنانی کورد، گەلی کورد و کوردستانی ئازادی دەخوڵقێنین."

زۆزان سەرحەد ئەندامی تەژەپە – ئەوروپا یادی بێریتانی کردەوە کە لە بەرانبەر خیانەت تەسلیمبوونی قبوڵ نەکرد و وتی، " ئەمڕۆ لەسەر هێلی بێریتان لە گارە، وەرخەلێ و زاپ تێکۆشان بەرزتر دەبێتەوە و بەرخۆدان بەردەوامە. ئەگەر ئێمە خاوەنداری لە بێریتان، زەینەب، رۆناهی، مەزلۆم، سینان، ئارین میرخان، رووکەن و مەریەم بکەین، واتە خاوەنداری لە حەسرەتی رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد دەکەین."

سەرحەد راشیگەیاند کە خیانەتی پەدەکە قبوڵ ناکرێت و وتی، "ئێمە لە بەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەموو جێگەیەک بە رۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، هێلێ بەرخۆدانی بێریتان، خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا دەکەین."

دوای قسەکردن، بەڵگە فیلمێک لەبارەی شەهیدانی تشرینی یەکەم پیشاندرا و بە دروشمی 'شەهید نامردن' کۆتایی بە یادەکە هێنرا.

ف.ق