هێڵی گەریلا لەبەرانبەر خیانەتی پەدەکەدا سەرکەوت

نێرگز چیا کە لە نێو هێڵی گەریلادا بوو کە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە لایەن دەوڵەتی تورک و پێشمەرگەکانی پەدەکەوە لە گۆڕەپانی گارەدا گەمارۆدران، ئاماژەی بەوەدا خیانەتی پەدەکە شتێکی تازە نیە و ئاشکرایکرد هێڵی گەریلا لەبەرانبەر خیانەتی پەدەکەدا سەرکەوت.

مانگی تشرینی یەکەم لە یادگەی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا مانگی تێکۆشانە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا فەرماندەی مەزن فەرماندە بێریتان هێڤی (گولناز کاراتاش) لە خواکوڕک لە بەرامبەر هێڵی هاوکاری پەدەکەدا چالاکییەکی مێژووی ئەنجامدا و ئەو هەڵوێستەی پیشاندا کە پێوسبوو جەنگاوەری ئاپۆیی پیشانی بدات. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ١٩٩٨دا کۆمەڵێک گەریلا هەمان هەڵوێستیان پیشاندا.

گەریلا نێرگز چیا یەکێکە لەو گەریلایانەی لەو چالاکیەدا بەشداربووە. دوای ساڵانێک لەو چالاکییە لەڕێگەی ئاژانسمانەوە باسی چالاکیە دلێرانەکەی گەریلای کرد.

گەریلا نێرگز چیا باسی لەوەکرد لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا گۆڕەپانی بادینان لە لایەن کۆنترای داردەست، پێشمەرگەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ درا و بەم شێوەیە دەستی بەقسەکانیکرد: "گەمارۆدانەکەی سەر گۆڕەپانی گارە لە گوندی خالدە و خەلاتای ئەنجامدرا، یەکینەکانی هەڤاڵ یەشار کرانە ئامانج. هەڤاڵانی باکوور وەک هەڤاڵ نێرگز مەتۆ (نێرگز قامیشلۆ)، زنارین سپێرتی، بێریتان ئەحمە، شارەزور عەفرین، مەهاباد گۆیی، شەرڤین ڕحا، رەنگین بۆتان، پیر ئامەد، مێرخاس سلۆپی، چیا زێباری و هەڤاڵ چیا لە گوندی خالدە دەمانەوە. هەڤاڵ ڕوکەن قامیشلۆ، هێلین چەرکەز، جاندا کۆبانێ، ڕێژین هەولێر و چەند هەڤاڵێکی تر لە گوندی خەلاتای بوون. هەموو ئەو هەڤاڵانە بە قارەمانێتییەوە تا کۆتا فیشەکی خۆیان لە دژی هاوکاری پەدەکە شەڕیانکرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.

شەوی ١٢ی تشرینی یەکەم بوو. بەجۆشێکی گەورەوە سەرلەنوێ گردبووینەوە و باسی شەڕ و چالاکیەکانی خۆمانمان کرد. مۆراڵی هەڤاڵان بەرزبوو؛ لە سات و کاتێکی لەو شێوەیەدا هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرامبەر جۆشەکانی گەریلادا خۆی ڕاگرێت. دوژمن بەشێوەی شاراوە پێشتر هاتبووە چیای خێرێ و شاخی شێر و خۆی شاردبووەوە. بەرەبەیانی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ یەکینەکانی هاوڕێ نێرگز گەمارۆدران. زۆرینەی یەکنەکانی هەڤاڵ نێرگەز لە گەنجانی باشوور پێکهاتبوون. نێرگز قامیشلۆ یەكێک بوو لەو فەرماندانەی بە هەموو ژیرێتی خۆیەوە لە بواری ئایدۆلۆژی و شەڕکردندا هەموو هەڤاڵانی خۆی پەرەوەردە دەکرد. بۆیە بە جۆشێکی زۆر و بوێرییەکی مەزنەوە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی دەکرد.

ئەو شەوە هەموو هەڤاڵان لە دەوری هەڤاڵ نێرگز کۆبوونەوە و باسی شەڕکردن دەکرا. لە ناوبڕێکدا ٣ فیشەکەی دەرهێنا و وتی: "هەڤاڵان پەیوەست بە گەریلای پەکەکەوە وانەیکتان پێ دەڵێم. کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە شەڕی دووژمنەوە خۆی لەبیردەکات و هەموو فیشەکانی لە دووژمندا سەرف دەکات، پێویستە گەریلا هیچ کاتێک بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی دووژمن، بۆیە دەبێت سێ گولە گیرفانیدا هەڵگرێت، یەکێک بۆ تەقاندن بە دووژمندا، دووەم بۆ ڕێوشوێن گرتنەبەر، سێهەم ئەوەیە بە زیندووی نەکەویتە دەستی دووژمن. یانی بۆ ئەوەی تا دواسات لە دژی دووژمن بوەستینەوە پێویستە فیشەکێکمان مابێتەوە." بە جۆشەوە بەدەم باس و خواسی نێوان هەڤاڵانەوە تا درەنگانی شەو لە دەوری ئاگر کۆبووینەوە گۆرانیمان دەوتەوە."

'پێشمەرگەی پەدەکە و سوپای تورک پێکەوە هێرشییان کرد'

نێرگز چیا باسی لەوەکرد لە بەرەبەیاندا دووژمن شاخی خێرێ، شاخی سەربەست و شاخی مخارێی لە سێ لاوە گەمارۆدا و وتی: "لە کاتی شەڕدا هەموو ساتێک هاوڕێیانمان لە جێگەیەکی بەرزددا لە چاودێریدا بوون. ئەو شەوەش هەندێک لە هەڤاڵانمان چوونە سەر چیاکە. گوێیان ڕادەدێرا و دواتر لە دووژمن دووردەکەوتنەوە، چونکە ئەو جێگەیە گونجاو نەبوو بۆ شەڕکردن. دوای ئەوەی هەڤاڵانمان ئاگاداریان کردیینەوە دابەش بووین بەسەر دوو کۆمەڵەدا، کۆمەڵێک بۆ پارێزگاریکردن لەو کۆمەڵەی دووەم کە دەچوونە شەرکردنەوە لەبەرانبەر دووژمندا. دووژمن پلانی ئەوەی دانابوو لە کاتژمێر ٦دا هێرشی سەر بارەگاکەماندا بکات و بە دیلی بمانگرێت. لەوێ من، هەڤاڵ نەژبیر، هەڤاڵ بەهار، هەڤاڵ ڕوناهی و هەڤاڵ دیلن ئێزدی بووین.

کاتێک بینیمان دووژمن بە شێوەیەکی شاراوە نزیکی هەڤاڵانمان دەبێتەوە، راستەخۆ دەستمان بەشەڕکرد. لە کاتی تێپەڕینیندا دووژمن کەوتە نێو ئێمەوە. هەڤاڵ ڕوناکی و نەژبیر لەلایەکەوە بوون و من و هەڤاڵ دیلانیش لە لایەکەی ترەوە. هەڤاڵ نێرگرز بە شێوەیەکی خێرا هەموو هەڤاڵانی کۆکردبووە و نەیهشتبوو هیچ کەسێک لە کامپەکەدا بمێنێتەوە. پەیوەست بەمەوە دووژمن پێش ئێمە گردێکی بەدەستهێنابوو وە چوار هەڤاڵامانی تێدا گەمارۆ دابوو. هەڤاڵ نێرگز چاودێری دەکردین و هەوڵیدەدا لەگەڵ خۆیدا بگەیەنێت. لەو کاتەدا دووژمن ئاربیجیەکی نا بە نێوان ئێمە و هەڤاڵ نێرگزەوە لێکی دروکردخستینەوە. لە نێو ئەو تەپوتۆزەدا لە هەڤاڵ نێرگزمان دەڕوانی. وەک ئەوەی بیەوێت بڵێت، هەڤاڵ نێرگز بە دەستی ئاماژەی بۆ کردیین ئیدی ئیمکانی نزیکبوونەوەمان لێکتر نیە و تێگەیاندین لە جێگەکە دورکەوەینەوە.

من و هەڤاڵ دیلان بەخێرایی ڕۆشتین؛ هەڤاڵ نێرگزیش ڕۆشتەلای کۆمەڵەکەی دیکە و دەستمان بە شەڕکردن کرد. کۆمەڵەکەی هەڤاڵ نێرگز هێرشی سەر چەندین پێشمەرگەی پەدەکەی کرد کە دەیانویست هەڤاڵانی ژن  وەک 'غەنیمەی شەڕ' بەدیلبگرن. وێڕای ئەوەی هێلین و شەڕڤین برینداربوون بەڵام هەر بەردەوام بوون لە شەڕکردن. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ئاگر لەو دەوروبەرە درووستبوو، وە بەهۆی سەختی و بەردەوامی شەڕەکەوە هەڤاڵ هێلین دوای برینداربوونی شەهید بوو. دووژمن هەر ئەو ڕێگەیەی لەبەردەم هەڤاڵاندا هێشتەوە؛ لەبەرئەوە هەوڵی هەڤاڵان پارێزگاری بوو لە یەکتر و لەو شەڕەدا ڕزگارییان ببێت. هەڤاڵ مەهاباد گۆیی کاتێک ویستی تەرمی هەڤاڵ هێلین دێریک و ڕەنگین بهێنێتەوە لەو کاتەدا بە گولەی خینانەتکاران شەهید بوو. دواتر هەڤاڵ شارزور، زنارین و هەڤاڵ بێریتان تا دوا هەناسەی خۆیان بەرامبەر دووژمن شەڕیانکرد و شەهیدبوون.

ژنانی ئاپۆیی بۆ ئەوەی تەسلیم نەبن نارنجۆکەکانیان بە خۆیاندا تەقاندەوە

هەڤاڵ نێرگز کە لەگەڵ دوژمن لە شەڕێکی چڕدا بوو، دوای ماوەیەک فیشەکەکانی تەواو دەبێت. دوو  نارنجۆک و ٦٠ گولـلە لە هەڤاڵەکەی چیا وەردەگرێت و پێیان دەڵێت ئێوە بڕۆن خۆتان ڕزگار بکەن، من دەتانپارێزم و دواتر خۆم دەگەیەننمەوە بە ئێوە. هەڤاڵ کەنداڵ دەڵێت، 'هەندێک لە هەڤاڵان لە گەمارۆدان ڕزگاریان بووە، بەڵام کۆمەڵێک هەڤاڵی ژن شەهید بوون و چەند کەسێکیان بریندارن و نەیانتوانی خۆیان ڕزگار بکەن. هەڤاڵ نێرگز لە هەڤاڵ کەنداڵ هەندێک فیشەک و تەقەمەنی وەردەگرێت، سەرەڕای پێداگری هەڤاڵەکانی، دەڵێت: "ئایا فەرماندەیەک دەتوانێت بەبێ جەنگاوەرەکانی بڕوات؟ من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم! خۆتان لە شوێنێکی سەلامەت جێگری بکەن" و دەگەڕێتەوە بۆ ناو شەڕەکە. چیا زێباری کە ماوەیەکی زۆرە شەڕ دەکات جانتاو چەکەکەی خۆی دەشارێتەوە لە ئەگەری کەوتنە دەستی دوژمن، دەیهەوێت لەکاتی تەقاندنی فیشەکەکانی خۆی ڕزگار بکات، هەڤاڵ نێرگز پێی دەڵێت: "پیسترین دەست دەستی خیانەتە. ئێمەی ژنانی ئاپۆیی بە کەرامەتی خۆمانەوە دەژین و قەد ڕێگە نادەین دەستی پیسی خیانەتکاران بگاتە سەرمان. لەجیاتی دەستی پیسی خیانەت، ئێمە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و بە شکۆمەندی ژنەوە دەمرین."

دوای ئەم قسانە هەڤاڵ نێرگز هەردووکیان بەردەوام دەبنەوە لە تێپەراندنی ڕێگاکەیان، هەڤاڵ نێرگز و چیا کاتێک خۆیان دەگەیەننە هەڤاڵانیان، دەبینن کە زۆربەیان بریندارن. هەڤاڵ نێرگز لەوێ بە هەڤاڵانی دەڵێت: "تا دوا گولە شەڕ بکەن. کاتێک فیشەکەکانتان تەواو بوون، نارنجۆکەکانی خۆتان بتەقێننەوە. هەڤاڵان ماوەیەکی زۆرە لەوێ بەرخۆدان دەکەن. بە تێپەڕبوونی کات، دەنگی تەقەکردن کەم دەبێتەوە. پێشمەرگەکانی پەدەکە دەزانن کە چەک و تەقەمەنی هەڤاڵان کەمی کردووە و دەتوانن بە ئاسانی بچنە سەریان، پێشمەرگەیەک کە لەو کاتەدا چەندین جار لە دژی گەریلاکان شەڕی کردووە و فەرماندەش بووە، دەڵێت ژنانی ئاپۆیی زۆر ئازا و شکۆمەندن، تەنانەت ئەگەر جەستەیان بەزیندوویش پارچە پارچە بێت، قەد تەسلیمی ئێمە نابن." کاتێک گولـلەی هەڤاڵان تەواو دەبێت هەڤاڵ نێرگز و چیا زێباری سەیری یەکتر دەکەن پاشان هەڤاڵ نێرگز دروشمی "بژی سەرۆک ئاپو"، "شەهیدان نامرن!" بەرز دەکاتەوە. لەو کاتەدا چیا باوەشی پێدا دەکات و دوو هەڤاڵەکە نارنجۆکەکەیان بە خۆیاندا دەتەقێننەوە. کاتێک هەڤاڵ شەرڤین دەیانبینێت هەمان دروشم بەرز دەکاتەوە و نارنجۆکەکەی بە خۆیدا دەتەقێنێتەوە. دوای هەڤاڵ شەرڤین، هەڤاڵ شارەزوور و زنارین بە بەرزکردنەوەی دروشم نارنجۆکەکانیان بە خۆیاندا تەقاندەوە. لە کۆتاییدا، هەڤاڵ مێرخاس و چیا (بۆتانی) یەکتر لە باوەش دەگرن و نارنجۆکەکانیان دەتەقێننەوە. هەڤاڵ پیر کە پاش ئەو هەموو پێکدادان و شەهیدبوونە هێشتا شەڕ دەکات، لە کۆتاییدا کە هیچی پێ نامێنێ نارنجۆکەکەی دەردەهێنێت و بەخۆیدا دەیتەقێنێتەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپو"، "شەهیدان نامرن" سەر هەڵدەدات.

گەریلا نێرگز چیا وەهای وت: "پاش وەستانی دەنگی تەقە و تەقینەوەی بۆمبەکان، دەرکەوت کە هەڤاڵانمان تا دوا فیشەک شەڕیان کردووە و دواتر  نارنجۆکەکانیان تەقاندووەتەوە. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام بوو و ڕۆیشتین. یەکێک لە گەنجترین و چالاکترین هەڤاڵان کە لەوێ شەهید بوو زنارین بوو. خەڵکی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی بوو و له کاتی تەقاندنەوەی نارنجۆکەکەیدا زۆر بچووک بوو، هەڤاڵ شارەزووریش لە ڕۆژئاواوە هاتبوو. تا دواکاتی شەهیدبوونی لە زۆربەی چالاکیەکاندا بەشداری کردبوو و زۆرجار لەسەر خاکی کوردستان خوێنی ڕژابوو، هەڤاڵ مەهاباد گۆيى کەسێکی زۆر هێژابوو ژیانی خۆشدەویست و بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری کردبوو. هەڤاڵ شەرڤین تەمەنی ٢٢ساڵ بوو کە نارنجۆکەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە هەتا نەکەوێتە دەست پێشمەرگەکانی پەدەکە. هەڤاڵ هێلین دێریک یەکێک بوو لەو ڕۆڵەیانە بوو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا گەورە بووە. بەردەوام زانیاری و ئەزموونی خۆی بۆ هەڤاڵەکانی باس دەکرد. ژنێکی زۆر جوان و بەهەیبەت بوو. زۆر جار کە سەیرم دەکرد دەمکوت بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەو ژنەیە کە رێبەرایەتی دەیەوێت لە کوردستاندا دروستی بکات!' هەڤاڵ ڕەنگین بۆتانیش لە ڕەفتار و ژیانی خۆیدا گەریلایەکی لێهاتوو بوو؛ شەڕ و ژیانی لە کەسایەتی خۆیدا تێکەڵ کردبوو.

هەڤاڵ پیر تاکوو نارنجۆکەکەی بەجەستەی خۆیدا تەقاندەوە، سەمای ئازادی و شەڕی تێکەڵ بەیەک کرد و دژی خیانەتکاران و هاوکارانی تێکۆشانی کرد. دوو فەرماندەکەی ترمان مێرخاس و چیا بۆتان بوون. دژی دوژمن تێکۆشان تا هەڤاڵانی ژن لە گەمارۆدان بپارێزن و ڕزگاریان ببێت و لە دواییدا شەهید بوون.

ئەگەر لەناو ئەو هەموو قارەمانەدا باسی چیا زێباری نەکەم، بەشێکی گرنگی ژیانم لەدەستداوە. کەسانی وەک ئەو لە ڕووی خۆبەخشی و فیداکارییەوە زۆر دەگمەنن. بۆیە لە هەموو کەسێک زیاتر بەڕێکردنی بۆ من زۆر قورس بوو. شەهیدبوونی کاریگەری لەسەر ئێمە و گەلی ناوچەکەش هەبوو."

ئەوەی سەرکەوت گەریلا بوو

گەریلا نێرگز وتی: "کاتێک دەستیان بە شەڕ کرد ٢٠خولەک لە گوندی خەڵاتە دوور بوون، لە گوندی خەڵاتە کۆمەڵێک هەڤاڵ هەبوون . هەڤاڵە قارەمانەکانمان لە گروپەکەدا هێلین چەرکس و جاندا کۆبانی گەیشتنە سەر لۆتکەکە و شەهید بوون. هەڤاڵ جاندا خەڵکی کۆبانێ بوو و بە شێوەیەکی فیداییانە بۆ ئازادی وڵاتەکەی تێکۆشیا. هەڤاڵ هێلێن چەرکس سەرەتا بۆ بەدواداچوونی خەونەکانی چوو بۆ ئەوروپا و کاتێک تێکۆشان لەوێ  بە پێیوست نابینێت لە ساڵی ١٩٩٤دەچێتە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی و لەوێوە بوو بە یەکێک لەو ژنە ئازادانەی کە ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد. هەڤاڵ هێلێن کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی بوو. لە هەموو بوارەکاندا گەشەی کردبوو. هەڤاڵ ڕووکەن قامیشلۆ یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی کە خاوەن خەیاڵ و ئامانجی خۆی بوو و خۆی لە جێبەجێکردنی پارادایمی ئاپۆدا بەرپرسیار دەبینی.

لەو شەڕەدا زۆرێک لە هەڤاڵان و فەرماندە بەرێزەکانمان لە بەرخۆدانی گارە دا بەشدار بوون و لە لاپەڕەی بەرخۆدانی ژنانی کورددا بە پیتی زێڕین ناوی خۆیان نووسی. هەندێک لە هەڤاڵانی ژن بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن نارنجۆکەکانیان بەخۆیاندا تەقاندەوە و هەندێک لە هەڤالان بە برینداری تا دوا گولە شەڕیان کرد، پێشمەرگەی پەدەکە لە ترسدا نەیتوانی هەڤاڵانی ژن دەستگیر بکەن. هەڤاڵانێک وەک ڕۆناهی، بەرفین، تارا، سیلڤان و ڕێژین هەولێر کاتێک گولـلەکانیان کەم دەبێتەوە پێشمەرگە و سەربازانی تورک گەمارۆیان دەدەن. سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن و دەکەونە دەستی دوژمن. کاتێک هەڤاڵ ڕێژین دەکەوێتە دەست پێشمەرگە دەیانەوێت دەستی ببەستن و بیبەنە ناو بارەگاکەیان هەڤاڵان زۆر هەوڵ دەدەن خۆیان ڕزگار بکەن کاتێک دەچنە سەر شاخی ئاسڵان، بەڵام ناتوانن سەربکەون. کاتێک ئۆتۆمبێلی پێشمەرگە دەگاتە قەراغی کەندەڵانێک، هەڤاڵ ڕێژین خۆی لە ئۆتۆمبێلەکە فڕێ دەداتە خوارەوە و بە دەنگی بەرز دەڵێت: "قەد ناتوانن بە زیندوویی من دەستگیر بکەن. لەوانەیە هیچ شانسێکم نەبێت خۆم شەهید بکەم و خۆم بکوژم، بەڵام ئێوە ناتوانن بە زیندوویی دەستگیرم بکەن" و خۆی فڕێدەداتە خوارەوە. دوژمن کە ئەخلاقی شەڕ فێر نەبوونە هەڤاڵ لە گوندەکانی دهۆک و زاخۆ دەگەڕێنن و بێ ڕێزی پێدەکەن. ئەو بێ ئەخلاقیەی بەرامبەر ژنانی گەریلا دەیکەن لە هیچ ئایین و ئەخلاقێکی کۆمەڵگای کوردیدا بوونی نەبووە. بەڵام سەربازانی تورک و هاوپەیمانەکەی پەدەکە خاوەن کەلتوور و ئەخلاقێکی بەوشێوەن و لە کەرامەتی مرۆڤ و هەستی مرۆیی بێبەشن.

لەو گەمارۆیەدا، سەرەڕای هەموو بانگەوازەکان بۆ خۆبەدەستەوەدان، ئیرادە و هێز و باوەڕی هیچ هەڤاڵێک دانەبەزییوە. ئەوەی لە بەرامبەر خیانەت و هاوکاری پەدەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا هێڵی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی بوو کە ژنانی کورد و هیوای بنیاتنانی ژیانێکی ئازادی خوڵقاند؛ ڕۆحی ڕێژین هەولێر، چیا زێباری، هێلێن چەرکس و نێرگز کە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆش ڕاستی مێژووی بەرخۆدان و ئازادییە لەسەر لوتکەی چیاکانی کوردستاندا."