هیرۆ بەهادین لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە
ڕۆژنامەنووسی شەهید هێرۆ بەهادین لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی قەرەتۆغانی شاری سلێمانی یادکرایەوە.
ڕۆژنامەنووسی شەهید هێرۆ بەهادین لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی قەرەتۆغانی شاری سلێمانی یادکرایەوە.
ڕۆژی ٢٣ی ئاب لە هێرشێکدا لە سەیدسادق سەر بە شاری سلێمانی لەڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان کرایە ئامانج، ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون.
ئەمڕۆ بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین کۆمەڵێک هاوڕێ و هاوخەباتانی لەسەر گۆڕەکەی کۆبوونەوە.
لە یادکردنەوەکەدا لەسەر ناوی کۆمپانیای چەتر، هاوژین شوانە قسەی کرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان گوتی: "وەک هاوڕێییانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە لە تێکۆشانمان بۆ ئازادی کۆمەڵگە و ئازادی ژن، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر ڕێگەی ئەو شەهیدانە درێژە بە خەباتمان دەدەین."
لەسەر ناوی کۆمیتەی چاند و هونەری باشووری کورستان، کارا محەمەد لەگەڵ شەرمەزارکردنی هێرشەکان ڕایگەیاند ئەم هێرشانە دەرئەنجامی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدایە.
یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ"، "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.