بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق لەناکاو و بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەنجوومەن و دانیشتوانی کامپەکە، چوونە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور). هێزە چەکدارەکانی عێراق ویستیان بە تەل دەوری کەمپەکە بگرن و کامپەکە گەمارۆی بدەن.
خەڵکی کامپەکە لە دوای ئەوەی بەو هەوڵەیان زانی، لە ناوەندی کامپەکە کۆبوونەوە.
حاجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کامپی مەخمور لێدوانێکی پێشکەشکرد.
دوای لێدوانەکە جەماوەری گەل لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی عێراق دا رێپێوانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتیاین دەربڕی.
شاندێک لە بەرپرسانی عێراق و نوێنەرانی کامپی مەخمور دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.
بەهۆی ئەو سیاسەتەوە دۆخە ئاڵۆزاوییەکە بەردەوامە.
ژ.ت