هێزە ئەمنییەکانی تورک لە وان ٣ ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە وان هەڵیکوتایە سەر ماڵان و سێ ئەندامی هەدەپەی دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە وان هەڵیکۆتایە سەر چەندین ماڵ و خەزاڵ کارابەی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، فەرهاد ئازان ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە وان و ئارژین تونجەر-یان دەستگیرکرد.

لە کاتی دەستگیرکردندا پۆلیسەکان هەڕەشەیان لێکردن و بەپێی قەبارەی هەڵکوتانەکە، ئەگەری ئەوە زۆرە کەسانێکی تریش دەستگیرکر بکرێن.

ژ.ت