هۆزان کاوە: پێویستە بە ملیۆنان کەس بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکانی نەورۆز

هۆزان کاوە کە گۆرانی ' نەورۆزی' نوسیوە داوای کرد هەموو گەلی کورد هەستێتە سەرپێ و بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە نەورۆز پیرۆز بکەن.

نەورۆزی ٢٠٢٢ چاوەڕێ دەکرێت وەک نەورۆزی بەرخۆدان، ژیانەوە و ئازادی تێپەڕێت. چاوەڕێ دەکرێت بە ملیۆنان کەس بەشداری لە ئاهەنگەکاندا بکەن. بە نزیکبونەوەی نەورۆز لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوە کوردستانیان بە جۆش و خڕۆشەوە چاوەڕێی نەورۆزن.

هۆزان کاوە هیوای خواست کە نەورۆزی ٢٠٢٢ ببێتە هۆی ئاشتی، ئارامی، یەکسانی، یەکێتی نەتەوەیی و ئازادی و رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بەم ئامانجە گۆرانی 'نەورۆزی' ئامادە کردووە.

هۆزان کاوە رایگەیاند کە گەل خاوەنداری لە بەرهەمی ' نەورۆز' کردووە و وتی، " ساڵی ٢٠٠٤ گۆرانی نەورۆز یەکەمجار لە گۆڕەپانی ئامەد بڵاوکرایەوە. هەستەکانی ئەو کاتە ناوترێن. دواتر بە ملیۆنان کەس ئەو گۆرانیەیان وتەوە. گەل خاوەنداری لێکرد. دەمویست لە کوردستان لەنێو ملیۆنان کەس گۆرانیەکە بڵێمەوە."

هۆزان کاوە لەبارەی نەورۆزی ٢٠٢٢ وتی، " لە میدیاکانەوە تاوەکو ئێستا گەلەکەمان یەکەمجار ئاگری نەورۆزی کردەوە، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکرێت. بە هەزاران ساڵ تێپەڕین بەڵام بەردەوامە. ئاگر هیچ کاتێک نەکۆژایەوە. نەورۆز جەژنی ژیانەوە و بەرخۆدانە. جەژنی کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گەلەکەمان بۆ ئازادی باجێکی زۆری داوە. لەبەرئەوەش پێویستە گەلی کوردستان لە نەورۆزدا هەستێتە سەرپێ، مافی خۆی بپارێزێت و داوای ئازادی خۆی بکات. نەورۆزی ئەمساڵ هەلێکی گەورەیە. گەلەکەمان لە هەوت ساڵ تاوەکو هەفتا ساڵ بەشداری ئاهەنگەکان بکەن. نەورۆزی ٢٠٢٢ پێویستە بە ملیۆنان کەس بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان."

ف.ق